سترانبێژا ئه مریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیمز جۆزێف بڕاون (ماوەی ژیان:٣ی ئایاری ١٩٣٣ - ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦) گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی رەشپێستی ئەمریکی بووە، بەدامەزرێنەری فۆنک دەژمێردرێت و ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە لە بەرەوپێشچونی ساول و رینم و ئەند بلوز و گۆسێل، لە ٣ مایۆیی ساڵی ١٩٣٣ لەخێزانێکی ھەژار لەدایکبووە و لەگێڵگەی لۆکە ئیشی کردووە و دواتر بۆتە بۆیاخچی پێڵاو، لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بەتۆمەتی چەتەییەوە دەستگیرکراوە و زیندانی کراوە و لەدوای ٣ ساڵ ئازاد کراوە.
جەیمز براون | |
---|---|
لەدایکبوون | James Joseph Brown Jr. 3ی ئایاری 1933 Barnwell, South Carolina, U.S. |
مەرگ | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ساڵ ژیاوە) Atlanta, Georgia, U.S. | (٧٣
پیشە |
|
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ۹ (possibly 13; see below) |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون |
|
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | jamesbrown |
جیمس بڕاون زۆر بەھرەمەند بووە، پێش ئەوە سەماکەر بووە، بەڵام ئەو ئەم ڕۆتینەی شکاندووە و بۆتە یەکەم کەس کە لەیەک کاتدا سەما بکات و گۆرانیش بڵێت، بەباوکی ڕوحی مۆسیقای سۆل دەژمێردرێت، ھەر لەمنداڵیەوە خولیای مۆسیقاژەنینی ھەبووە و مۆسیقاکانی ڕەنگدانەوەی شۆڕشەکانی ڕشتپێستەکانی ئەمریکا بووە.
جیمس بڕاون ئەو کاتەی لەزینداندا بووە چۆتە نێو تیپێکی مۆسیقاوە و لە ساڵی ١٩٥٨ لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەو تیپەدا سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و زۆربەی زۆری گۆرانیەکانی خۆی دایناون و کەسایەتیەکی بەھێزی ھەبووە، لەدوای ساڵی ١٩٦٣ وە لەسەر ئاستی نیشتیمانیدا ناوبانگی بڵاوبۆتەوە و گۆرانییەکانی زیاترین کڕیاری ھەبووە، ھەندێک لەگۆرانییەکانی تاکو ئەمڕۆش لەبەناوبانگترین گۆرانییەکانی جیھانن، ئەلبومی گۆڵد سویت کە لەساڵی ١٩٦٧ بەرھەمی ھێناوە بە ئەو پەڕی داھێنانی مۆسیقای شەستەکانی سەدەی بیستەم دەژمێردرێت.
جیمس بڕاون لە ٢٥ دیسەمبەری ساڵی ٢٠٠٦ لەتەمەنی ٧٦ ساڵیدا لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لە ویلایەتی جۆرجیا کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمز براون تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.