ئەکتەرێکی ئینگلیزی From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیسن ستەیتم (بە ئینگلیزی: Jason Statham، لەدایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٧) لە بەریتانیا. ئەکتەرێکی ناسراوی ئینگلیزییە. لە ساڵی ١٩٩٨ لە فیلمی (Lock, Stock and Two Smoking Barrels) بەڕۆڵی باکۆن بۆ یەکەمین جار دەرکەوت. لەچەندین زنجیرە فیلمی بەناوبانگ ڕۆڵی گێڕاوە بەتایبەت (Death Race) و (The Expendables) و (Fast & Furious) و (Transporter). لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری کرد لەفیلمی (Furious 7) کەبەماوەی دوو حەفتە زۆرتر لە ١ ملیارد دۆلاری داھاتبوو.
جەیسن ستەیتم | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jason Statham | |
لەدایکبوون | Shirebrook، شانشینی یەکگرتوو | ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٧
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Rosie Huntington-Whiteley، کێلی برۆک |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
دانیشتووی | لەندەن |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٨ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد |
وەرزش | diving |
بەشداربووە لە | Commonwealth Games |
چەشن | فیلمی ئەکشن |
لە ساڵی ٢٠١٨دا، ستەیتم لە فیلمیێکی تایبەت بە قرشەکان دەرکەوت بەناوی قرشە زەبەلاحەکە، کە تێیدا سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا. ستەیتم لە ساڵی ٢٠١٩دا لە فیلمی ھۆبس و شۆودا دەردەکەوێ لە پاڵ ئاکتەر دوەین جانسن. فیلمەکە لقێکە لە فیلمەکانی خێرا و تووڕە کەوا ستەیتم لەوێدا ڕۆڵی شۆوی دەگێڕا و لەو فیلمەشدا بۆ ڕۆڵەکەی دەگەڕێتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.