جەنگی کەنداو
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەنگی کەنداو ململانێیەکی چەکداری بوو لە نێوان عێراق و هاوپەیمانییەکی ٤۱ وڵاتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا. هەوڵەکانی هاوپەیمانی دژی عێراق لە دوو قۆناغی سەرەکیدا ئەنجامدرا: ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بیابان، کە لە مانگی ئابی ١٩٩٠ تا مانگی یەکی ساڵی ١٩٩١ بوو بە کۆکردنەوەی سەربازی؛ و ئۆپەراسیۆنی زریانی بیابان کە بە هەڵمەتی بۆردومانی ئاسمانی دژی عێراق لە ١٧ی ژانویەی ١٩٩١ دەستی پێکرد و بە ئازادکردنی کوێت بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٢٨ی شوباتی ١٩٩١ کۆتایی هات.[1]