جەنگی چیای سپی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەساڵی ۱٦۲۰ لەنێوان ئیمپرتۆریەتی ئیسپانیا ـ شانشینی بۆهیما(چیک) ـ ئیمپراتۆری رۆمای پیرۆز ـ کاتۆلیکەکان ئەنجامدرا، ئەو چوار هێزە بوون بە دووبەرە بەرەی یەکەم تەنیا شانشینی بۆهیما(چیک)بوو ، بەرەی دووەم ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا ـ ئیمپراتۆری ڕۆمای پیرۆز ـ کاتۆلیکەکان بوون.
جەنگەکە لە ۱٦۲۰/۱۱/۸ دەستیپێکرد لەناوچەی بیلا هۆرا نزیک شاری پراگ لە چیک، جەنگەکە نزیک شانشینی بۆهیما بوو. شانشینی بۆهیما ۱۵هەزار پیاوی بۆ جەنگەکە هێنابوو کە زۆربەیان بەکرێگیراوبوون و هۆڵەندی و نەمسی و هەنگاری بوون.
بەرەکەی تریش ۲۷هەزار پیاویان بۆجەنگەکە هێنابوو کەزۆربەیان سەربازانی ئیسپانی بوون، لە ئەنجامی جەنگەکە شانشینی بۆهیما کەبەرەی دووەم بوو چوار هەزار کوژراو و برینداری هەبوو، وە بەرەکەی تر تەنیا ۷۰۰کوژار و برینداری هەبوو
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |