جەنگی فیراز
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەنگی فیراز کۆتا شەڕی فەرماندە خالید کوڕی وەلید (شمشێری خودا) بوو لە مێزۆپۆتامیا (عێراق) دژی ھێزەکانی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی و ئیمپراتۆریەتیی ساسانی.[5]
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
جەنگی فیراز | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
خەلافەتی ڕاشدین |
ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
خالید کوڕی وەلید | ھورموزۆد جادویە[2] | ||||||
ھێز | |||||||
١٥،٠٠٠[3][4] | ١٥٠،٠٠٠–٣٠٠،٠٠٠[4] | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
کەم[4] | ١٠٠،٠٠٠[4] |
دەرئەنجامی ئەو شەڕە سەرکەوتنی خالید و یەکەم داگیرکاری موسڵمانان بۆ میزۆپۆتامیا بوو.
تا کۆتایی ساڵی ٦٣٣ موسڵمانان خاوەنی دۆڵی فورات بوون. لەم دۆڵەدا فیراز لە دەرەوەیترین لێواری ئیمپراتۆرییەتی فارس ھێشتا بەرگریکارانی فارس ھەبوو. خالید بڕیاریدا فارسەکان لەم بنکەیە دوور بخاتەوە ھەروەھا لە ترسی ئەوەی فارسەکان دووبارە داگیرکردنەوەیەکی باش پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر خاکی لەدەستچوو جێبەجێ بکەن. لەگەڵ ھێزێکی موسڵمانان ڕێپێوانیان کرد بۆ فیراز و لە ھەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٦٣٣ گەیشتنە ئەوێ، فیراز سنووری نێوان ئیمپراتۆرییەتەکانی فارس و بیزەنتی بوو و بەرگریکارەکانی فارسەکان و ھەروەھا بیزەنتینەکان لەوێ کانتۆن کرابوون. لە بەرامبەر موسوڵمانەکاندا بەرگریکارەکانی بیزەنتین بڕیاریاندا بە ھانای بەرگریکارەکانی فارسەوە بچن.