From Wikipedia, the free encyclopedia
لە زانستی جەبردا کە لقێکی بەربڵاوی ماتماتیکە جەبری پەتی یان جەبری ڕووت[1](بە ئینگلیزی: Abstract algebra) ھەندێک جار جەبری مۆدێرنیشی پێ دەوترێت، بریتییە لەو بەشەی جەبر کە پێکھاتەگەلی جەبری وەکوو گرووپ، ئەڵقە، مودول، بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان و مەیدانەکان شرۆڤە دەکات. یەکەم پێناسەی ئەم چەشنە پێکھاتە دەگەڕێتەوە سەدەی نۆزدەھەمی زایینی.
زاراوەی «جەبری پەتی» لەبەرانبەر «جەبری سەرەتاییدا» بەکار دێت. پۆلینکردنی گرووپ و ئەڵقەکان لە بابەتە سەرەکییەکانی جەبری پەتی دێتە ئەژمار. ھەندێک لە لقەکانی ئەندازە پەیوەندییان بە جەبری پەتی ھەیە. جەبری سەرەتایی، جەبری پەتی و جەبری ھێڵی سێ لقی سەرەکی جەبر پێکدێنن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.