![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/16/JenniferAnistonHWoFFeb2012.jpg/640px-JenniferAnistonHWoFFeb2012.jpg&w=640&q=50)
جێنیفەر ئانیستن
خانمە ئەکتەری ئەمریکیی / From Wikipedia, the free encyclopedia
جێنیفەر جۆوانا ئانیستن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٩٦٩) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. ئانیستن ھەر لە تەمەنێکی زووەوە دەستی بە نواندن کردووە و یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٨٧ بەناوی Mac and Me بووە. ئانیستن زۆربەی ساڵەکان یەکێک بووە لەو خانمە ئەکتەرانەی زۆرترین پارە بۆ کارەکەیان وەردەگرن.
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
جێنیفەر ئانیستن | |
---|---|
![]() ئانیستن لە ٢٠١٢ | |
لەدایکبوون | جێنیفەر جۆوانا ئانیستن (١٩٦٩-٠٢-١١) ١١ی شوباتی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ) شێرمن ئۆکس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٧-تا ئێستا |
ھاوسەر |
|
ئانیستن بەشێوەیەکی جیھانی بەناوبانگ بوو لەڕێگەی بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ڕەیچل گرین لە سیتکەمی ھاوڕێکان (١٩٩٤–٢٠٠٤)، کە توانی خەڵاتەکانی ئێمی، ساگ، گۆڵدن گڵۆب بۆ ڕۆڵی ناوبراو بباتەوە. کەسایەتیەکە ناوبانگێکی یەکجار گەورەی پەیداکرد و بووە ھۆی ئەوەی ئانیستن بەشداربێت لە دەیان فیلمی سەرکەوتوو و پڕداھاتی بۆکس ئۆفیس وەکو Bruce Almighty (2003), The Break-Up (2006), Marley & Me (2008), Just Go with It (2011), Horrible Bosses (٢٠١١), و We're the Millers (٢٠١٣) کە ھەریەکەیان داھاتیان بەلای کەمی گەیشتە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار.
ئانیستن زۆرجار لە لیستی شۆخترین خانمە ئەکتەرەکان ناوی ھاتووە. سامانەکەی بە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.