![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/30/Jennifer_Aniston_2011_%2528cropped%2529.jpg/640px-Jennifer_Aniston_2011_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
جێنیفر ئەنیستۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
جێنیفر جوانا ئەنیستۆن، ( بە ئینگلیزی Jennifer Joanna Aniston)لە ١١ی شوباتی ١٩٦٩ لە دایکبووە، ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و بازرگانی ئەمریکییە. بەهۆی ڕۆڵی ڕەچەڵ گرین لە فیلمی تەلەفزیۆنی هاوڕێیان(friends )لە ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٤ ناوبانگێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا، [1]کە بەهۆیەوە خەڵاتی پرایم تایم ئیمی و گۆڵدن گڵۆب و سکرین ئەکتەرانی گیڵدی بەدەستهێنا. لەدوای پێشکەوتنی ژیانی هونەری لە ساڵانی نەوەدەکاندا، بووەتە یەکێک لە خانمە ئەکتەرە زۆرترین مووچەکانی جیهان.کچی ئەکتەر جۆن ئەنیستۆن و نانسی داو، لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە کارکردن کردووە وەک ئەکتەرێک بە ڕۆڵێکی بێ ئیعتباری لە فیلمی ماک و من لە ساڵی ١٩٨٨. یەکەم ڕۆڵی گەورەی فیلمی لە فیلمی کۆمیدی ترسناک Leprechaun لە ساڵی ١٩٩٣ بوو. لەو کاتەوە ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە فیلمی کۆمیدی سەرکەوتوودا گێڕاوە وەک ئۆفیس سپەیس (١٩٩٩)، بروس ئۆڵمایتی (٢٠٠٣)، زە برێک ئاپ (٢٠٠٦)، مارلی و من (٢٠٠٨)، تەنها بڕۆ لەگەڵ ئەوە (٢٠١١)، هۆریبڵ بۆسس (٢٠١١)، [2]ئێمە میلەرەکان (٢٠١٣)، دامپلین (٢٠١٨)، و نهێنی کوشتن (٢٠١٩). هەروەها ئەنیستۆن ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمە سەربەخۆکانی کچە باشەکە (٢٠٠٢)، هاوڕێکان لەگەڵ پارە (٢٠٠٦) و کێک (٢٠١٤)دا بینیوە. لە ساڵی ٢٠١٩ گەڕایەوە بۆ تەلەفزیۆن، بەرهەمهێنان و ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە درامای ئەپڵ تیڤی)( The Morning Show )وەرگرتووە، کە خەڵاتی (Screen Actors Guild) ی وەرگرتووە.ئەنیستۆن لە لیستی جوانترین ژنانی جیهان لە چەندین گۆڤاردا هاتووە. سامانەکەی بە ٣٠٠ ملیۆن .دۆلار مەزەندە دەکرێت، داهاتی لە بۆکس ئۆفیسەکانیدا زیاتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە لە سەرانسەری جیهاندا. وەرگری ئەستێرەیەکە لە ڕێڕەوی ناوبانگەکانی هۆلیوود و هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئیکۆ فیلمزە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، دووجار هاوسەرگیری کردووە: یەکەمیان لەگەڵ ئەکتەر براد پیت، کە پێنج ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە ، و دواتر بۆ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی جەستن تێرۆکس کە لە ساڵی ٢٠١٥ هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد و لە ساڵی ٢٠١٧ لێی جیابووەوە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/30/Jennifer_Aniston_2011_%28cropped%29.jpg/320px-Jennifer_Aniston_2011_%28cropped%29.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cc/2013_TIFF_-_LIfe_Of_Crime_-_Jennifer_Aniston.jpg/640px-2013_TIFF_-_LIfe_Of_Crime_-_Jennifer_Aniston.jpg)