خانمەکتەری ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
جێنا ماری ئۆرتێگا[1] (بە ئینگلیزی: Jenna Marie Ortega، لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ لەدایکبووە[2]) ئەکتەرێکی ئەمریکییە. ئەو وەک ئەکتەری منداڵ دەستی بە کاری ھونەری کردووە و بە ڕۆڵی وەک جینی گەنج لە درامای کۆمیدی سی دەبلیو جین کچە (٢٠١٩–٢٠١٤) ناسرا. ڕۆڵی پێشکەوتووی خۆی وەک ھارلی دیاز لە زنجیرەی تۆڕی دیزنی "گیربوون لە ناوەڕاستدا" (٢٠١٨) دۆزییەوە، کە خەڵاتی وێنەی بەدەستھێنا.[3] لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ دەنگی شازادە ئیزابێل بووە لە زنجیرەی ئیلێنا ئەڤالۆر. لە ساڵی ٢٠١٩ ئۆرتیگا لە وەرزی دووەمی زنجیرەی نێتفلێکسی ھەستبزوێن (تۆ) دەرکەوت و ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی خێزانی وتنی ڕۆژ (٢٠٢١)دا بینی. ستایشی ڕەخنەگرانی وەرگرت بەھۆی ڕۆڵی لە درامای ھەرزەکاران فۆڵئاوت (٢٠٢١) و ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمە سلاشەرەکانی ئێکس و سکریم (ھەردووکیان ساڵی ٢٠٢٢) وەرگرت، بەمەش نازناوی شاژنی سکریمی بەدەستھێنا.[4][5][6] لە ساڵی ٢٠٢٢ ئۆرتێگا ڕۆڵی وێنزدەی ئادەمزی لە زنجیرە کۆمیدی و ترسناکەکەی نێتفلیکسوێنزدەی بەناوی وێنزدەی ڕۆڵی بینی، کە بۆ خەڵاتەکە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.
جێنا ئۆرتێگا | |
---|---|
لەدایکبوون | جێنا ماری ئۆرتێگا ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ دۆڵی کۆچێلا، کالیفۆڕنیا، ئەمریکا |
پیشە | خانمەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٢ – ئێستا |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.