From Wikipedia, the free encyclopedia
جێفری ئادەم زەکەر (لەدایکبووی ٩ی نیسانی ١٩٦٥) بەڕێوبەری ھەموو بەشەکانی کەناڵی سی ئێن ئێنە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە. پێش سی ئێن ئێن جێف ماوەی ٢٥ ساڵ لە کەناڵی ئێن بی سی کاری کرد تاوەکو دواجار بوو بە سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی کەناڵەکە لە ساڵی ٢٠٠٧. دوای پەیوەندی کردنی بە سی ئێن ئێن، لەسەر دەستی جێف سی ئێن ئێن گۆڕانکاری زۆری بەخۆوە بینی و کەناڵەکە بوو بە پڕخوێنەرترین میدیای زمانی ئینگلیزی لە جیھاندا. یەکێکی دیکە لە کارە دیارەکانی جێف دامەزراندنی خزمەتگوزاری ھولوە کە تۆڕێکی ئۆنڵاینە بۆ تەماشاکردنی فیلم و پڕۆگرامی تەلەڤزیۆنی.[1]
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
جێف زەکەر | |
---|---|
لەدایکبوون | جێفری ئادەم زەکەر ٩ی نیسانی ١٩٦٥ |
نەتەوە | ئەمریکی |
پەروەردە | زانکۆی ھارڤارد (بەکالۆریۆس) |
پیشە | بەڕێوبەری گشتی وارنەر میدیا بۆ ھەواڵ و وەرزش |
چالاکبوون | ١٩٨٦ - ئێستا |
خاوەنکار | وارنەر میدیا |
ھاوسەر | کارین نەیسنسن (ھاوسەرگیری ١٩٩٦؛ ٢٠١٩) |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
جێف زەکەر ساڵی ١٩٦٥ لە میامی ولایەتی فلۆریدا لەدایکبووە و دانیشتووی شاری نیویۆرکە. جێف ساڵی ١٩٨٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژووی ئەمریکا لە زانکۆی ھارڤارد بەدەستھێنا. ماوەی نێوان ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٦ جێف سەرۆکی ڕۆژنامەی ھارڤارد کریمزن بوو کە ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆی ھارڤاردە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.