جیھانی نوێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
"جیھانی نوێ" زاراوەیەکە زۆرجار بۆ زۆربەی نیوەگۆی ڕۆژاوای زەوی بەکاردێت، بە تایبەتی ئەمریکاکان،[1] زاراوەکە لە سەرەتای سەدەی ١٦دا لە سەردەمی دۆزینەوە لە ئەووڕوپا ناوبانگی دەرکرد، لەدوای ماوەیەکی کەم لە گەڕانەوەی گەڕیدەی ئیتاڵی ئامێریگۆ ڤێسپوچی کە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەمریکا کیشەوەرێکی نوێیە، و دواتر دۆزینەوەکانی لە نامیلکەیەدا بەناوی ماندوس نۆڤوس بڵاو کردەوە.[2] ئەم دۆزینەوەیە پەرەی بە نەخشە کلاسیکییەکانی پێشووی ئەورووپادا و گەورەتری کرد. کە پێشووتر وا دەزانرا جیھان برتییە لە ئەفریقا، ئەووروپا، ئاسیا. کە لە ئێستادا ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە وەک جیھانی کۆن ئاماژەی پێدەکرێت و ئەمریکاکان بە چوارەم بەشی جیھان ئاماژەیان پێکراوە.[3]