جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو (بە ئینگلیزی: Jurassic World: Fallen Kingdom) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵی زانستییە، ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، پاشکۆی جیھانی جوراسی ٢٠١٥، لە دەرھێنانی «خوان ئەنتۆنیۆ بایۆنا»، دووەم بەشە لە جیھانی جوراسی، کە بەرنامەی بۆداڕێژراوە. وە بە گشتی پێنجەمین قیستەکانی زنجیرە فیلمی پارکی جوراسیە، «دێریک کۆنۆلی» و دەرھێنەری جیھانی جوراسی «کۆڵن تریڤۆرۆ» وەک نووسەرێک بۆ فیلمەکە گەڕانەوە.
جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو | |
دەرھێنەر | جەی ئەی بایۆنا |
---|---|
بەرھەمھێنەر | فڕانک مارشال |
مۆسیقا | مایکڵ گیاشینۆ |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٧٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١،٣٠٨ بلیۆن دۆلار |
لە دوورگەیەکی ئەمریکی ناوەندی خەیاڵی ئیسلا نوبرلەر کۆمەڵێک دایناسۆڕ ھەن، لە کەناراوەکانی پاسفیک لە کۆستاریکا، تیمێکی چەکدار دوای ئۆون گرادی و کلێر دەکەون، بۆ ئەوەی دەیناسۆرە بەجێماوەکان لەو دورگەیە ڕزگار بکەن، پێش ئەوەی کە تەڤینەوەیەکی گەورەی بورکانی ئەو دوورگەیە لەناو ببا، کریس پرات، برایس دالاس ھۆوارد، بی دی وۆنگ، جێف گۆڵدبلوم ڕۆڵی خۆیان لە فیلمەکانی پێشووی زنجیرەکەدا دووبارە دەنوێننەوە، وە ڕافی سپاڵ و تۆبی جۆنز و تێد لیڤینیش چوونە پاڵ ڕۆڵەکان. وێنەگرتن لە مانگی شوباتەوە تا تەممووزی ٢٠١٧ لە بەریتانیا لە ھاوایی بەڕێوەچوو، بەرھەم و دابەشکردنی لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە بوو، شانشینی کەوتوو لە مەدرید لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ نمایش کرا، لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە، فیلمەکە لە ئاستی جیھاندا زیاتر لە ١٬٣ میلیارد دۆلاری کۆکردەوە، کە بووە سێیەم فیلمی جوراسی بۆ تێپەڕاندنی ھێمای ملیارەھا دۆلار، ھەروەھا سێیەمین فیلمی پڕ داھاتی ساڵی ٢٠١٨ بوو.