جیم کاری
ئەکتەری کەنەدی / From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیمس یوجین کاری (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢)[1] ئەکتەر، کۆمیدیان، نووسەر، بەرھەمھێنەر و ھونەرمەندێکی کەنەدی-ئەمریکییە، بە نواندنە کۆمیدییە پڕ وزەکانی ناسراوە،[2] کاری یەکەمجار ناسرا بەڕۆڵە کەمەکەی لە سکێچی کۆمیدی ئەمریکی زنجیرە تەلەڤزیۆنی ١٩٩٠ی In Living Color. یەکەم ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە فیلمدا لە Ace Ventura: Pet Detective (١٩٩٤)، The Mask (١٩٩٤)، Dumb and Dumber (١٩٩٤)، و Ace Ventura: When Nature Calls (١٩٩٥) دا بوو، ھەروەھا. بەجەستەکردنی The Riddler لە فیلمی Batman Forever (١٩٩٥)، و ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی Liar Liar (١٩٩٧).
جیم کاری | |
---|---|
لەدایکبوون | جەیمس یوجین کاری (١٩٦٢-٠١-١٧) ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢ (تەمەن ٦٢ ساڵ) نیومارکێت، ئۆنتاریۆ، کەنەدا |
شارۆمەندێتی |
|
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٧٨–ئێستا |
ھاوسەر |
|
یار | جێنی مەکارثی (٢٠٠٥–٢٠١٠) |
Comedy career | |
مامناوەندی |
|
چەشنەکان |
|
بابەت(ەکان) |
|
واژوو | |
لە ٢٠٠٠ ەکاندا، ناوبانگی زیاتری دەرکرد بە بەرجەستەکردنی Grinch لە How the Grinch Stole Christmas و بۆ کۆمیدی Me, Myself & Irene (ھەردووکیان لە ٢٠٠٠)، ھەروەھا Bruce Almighty (٢٠٠٣)، Fun with Dick and Jane (٢٠٠٥)، Yes Man (٢٠٠٨)، Horton Hears a Who! (٢٠٠٨)، و A Christmas Carol (٢٠٠٩). لە ٢٠١٠ ەکاندا، کاری ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی Mr. Popper's Penguins (٢٠١١)، The Incredible Burt Wonderstone (٢٠١٣)، Kick-Ass 2 (٢٠١٣)، و ڕۆڵی لۆید کریسمەسی بەرجەستەکردەوە لە Dumb and Dumber To (٢٠١٤). ئەو ڕۆڵی دکتۆر ئیڤۆ ڕۆبۆتنیکی گێڕاوە لە Sonic the Hedgehog (٢٠٢٠).
کە بە ڕۆڵی کۆمیدیا زۆر بەناوبانگە، کاری ڕۆڵی درامی سەرکەوتووی ھەبووە. یەکەم ڕۆڵی درامی سەرکەوتووی ڕۆڵی سەرەکی بوو لە فیلمی تەلەڤزیۆنی Doing Time on Maple Drive (١٩٩٢) کە فیلمەکە بۆ خەڵاتی ئێمی پاڵێورا. کاری سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا بەڕۆڵەکانی لە The Truman Show (١٩٩٨) و Man on the Moon (١٩٩٩)، کە بەھۆیانەوە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر - مۆشن پیکچەری درامی و باشترین ئەکتەر - مۆشن پیکچەری مۆسیقا و کۆمیدیا، دوا بەدوای یەک. ئەو ڕۆڵی سەرەکیشی گێڕاوە لە Eternal Sunshine of the Spotless Mind (٢٠٠٤)، کە پاڵێورا بۆ خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی سەرەکی و گۆڵدن گڵۆبێکی دیکە. ڕۆڵە درامییە تازەکانی پێکدێن لە بەرجەستەکردنی جێف پیکسیریلۆ لە زنجیرەی Showtime ی Kidding. ڕۆژنامەی The Guardian ناوی نا بە یەکێک پە باشترین ئەکتەرەکان کە نەپاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار.[3]
لە ٢٠١٣ دا، کاری یەکەم کتێبی بڵاوکردەوە، چیرۆکێکی منداڵان، بەناوی How Roland Rolls; کتێبەکە خەڵاتی گێلێت بێرگسی کتێبی مداڵانی وەرگرت لە ٢٠١٣.[4] لە ٢٠٢٠ دا، کاری یەکەم ڕۆمانی بڵاوکردەوە، Memoirs and Misinformation، کە لەگەڵ دانا ڤاچن نووسیویەتی.[5][6]