![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/80/Gerard_Butler_%2528Berlin_Film_Festival_2011%2529.jpg/640px-Gerard_Butler_%2528Berlin_Film_Festival_2011%2529.jpg&w=640&q=50)
جیرارد بوتلەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیرارد بوتلەر (بە ئینگلیزی: Gerard Butler). ئەکتەرێکی سەرکەوتوی هۆڵیودە. لە ڕێکەوتی ١٣ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٩ لە پایسلی - سکۆتلەند لە دایک بووە. کۆتا مناڵی خێزانی بوتلەرە. دایکی مارگرێت و باوکی ئێدواردی ناوە. کاتێ جیرارد تەمەنی ٦ مانگ دەبێت خێزانەکەی پێکەوە دەچن لە کوێبیک لە کەنەدا دەژین، بەڵام زۆر ناخایەنێت لەتەمەنی دوو ساڵ و نیودا دایک و باوکی لەیەک جیادەبنەوەو جیرارد لەگەڵ دایکیدا دەگەڕێنەوە بۆ سکۆتلەند. خوێندنی لە قوتابخانەی ست مارگرێت لە پایسلی دەبێت و نمرەیەکی باش بەدەست دەهێنێت کە دەرفەتی ئەوەی دەداتێ لە کۆلیجی یاسا لە زانکۆی گڵاسگۆو بخوێنێت. بەڵام لەگەڵ خوێندنەکەیدا تامەزرۆی بەشی شانۆ دەبێت لەهەمان کۆلێج. جیرارد تاتەمەنی ١٦ ساڵی باوکی نەبینیوەتەوە، تا رۆژێک باوکی لە ڕیستۆرانتێکدا بانگی دەکات و جارێکی تر چیرۆکی تراژیدی نێوانیان سەرهەڵدەداتەوەو بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە ئەگرین. لەو کاتەوە پەیوەندی نێوانیان بەهێز دەبێت و جیرارد وای لێدێت دەبێتە نوێنەری گشتی کۆلێجەکەیان. بەڵام خۆشییەکانی بەردەوام نابێت کاتێک جیرارد تەمەنی دەبێتە ٢٢ ساڵ، باوکی توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت و دەمرێت. لە دوای ئەم ڕووداوە جیرارد بڕیاردەدات بچێت لە کالیفۆڕنیا بژی و لەوێش چەند ئیشێکی جۆرارو جۆر دەکات و زۆر بە خراپی دەست دەکات بە خواردنەوەی شەراب هەتا چەند جارێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەردەکرێت و لە ساڵی ٢٠١٢ لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوی دەکاتەوە کە بەتەواوی خوی گرتووە بە شەراب خواردنەوەوە.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (نیسان ٢٠١٧) |
جیرارد جەیمس بوتلەر | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ پایسلی - سکۆتلەند |
نیشتەجێی | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پیشە | ئەکتەر |
ھاوسەر | نییە |