جیاکاری و تەواوکاری یان کالکیولس (ئینگلیزی: calculus) یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی بیرکارییە، و لە گۆڕانکاریەکانی دوو لقی جەبر و ئەندازە دێتە ئاراوە. لایبنیتس و ئیساک نیوتۆن ھاوکات لەگەڵ یەک لەم بوارەدا لێکۆڵینەوەیان کردووە و بە جیا ھەردووک داھێنەری کالکیولسن، بەڵام لایبنیتس داھێنەری ئەو ھێمایانەیە کە ئەمڕۆکە بۆ ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری بەکار دێن. جیاکاری و تەواوکاری بریتییە لە بیرکاری گۆڕان (خێرایی و تاودان)، ھەروەھا بریتییە لە بیرکاری ڕاستەھێڵی لێکەوت و لێژی و ڕووبەر و قەبارە و زۆر لە چەمکەکانی تر، واتە چۆن ئەندازە بریتیە لە لێکۆڵینەوەی شێوە (نەگۆڕ)، هەروا جەبریش بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە کردارە ژمێرەییەکان، جیاکاری و تەواوکاریش بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکاری بەردەوام.

  ئەم وتارە سەبارەت بە جیاکاری و تەواوکاری نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏گۆڕان (ڕوونکردنەوە).

ئەم لقە یارمەتی زانایان و ئەندازیاران و ئابووریناسەکانی دا بۆ دروستکردنی نموونە کارییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی بارەکانی ژیانی ڕۆژانە.

وشەکە

وشەی کالکیولس لە زمانی یۆنانییەوە وەرگیراوە بە واتای خیز و ورکەبەرد. ناوی ئەو لقە یادگاری سەردەمێکە کە یۆنانییەکان خیز و ورکەبەردەکانیان بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکانی جەبر و ئەندازە بەکار دەھێنا.

بوارەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.