جۆ پێشی
ئەکتەرێکی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەکتەرێکی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆسێف فڕانک پێشی (لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٤٣) ئەکتەرێکی ئەمریکییە کەوا بە بەرجەستەکردنی کەسایەتیە تووڕە و ھەڵچووەکانی ناسراوە و لەگڵ کارەکانی لەگەڵ ئەکتەر ڕۆبێرت دی نیرۆ و دەرھێنەر ماڕتن سکۆرسێزی لە ھەریەک لە فیلمەکانی Raging Bull (١٩٨٠), ھاوڕێ چاکەکان (١٩٩٠), Casino (١٩٩٥) و ئێرلەندیەکە (٢٠١٩). ھەروەھا لە فیلمەکانی Once Upon a Time in America (١٩٨٤)، Moonwalker (١٩٨٨), JFK (١٩٩١), A Bronx Tale (١٩٩٣) و The Good Shepherd (٢٠٠٦)یشدا ڕۆڵی ھەبووە. ڕۆڵە کۆمێدیاکانی لە ھەریەک لە فیلمەکانی Home Alone (١٩٩٠)، My Cousin Vinny (١٩٩٢)، Home Alone 2: Lost in New York (١٩٩٢) و زنجیرە فیلمەکانی Lethal Weapon (١٩٨٩–١٩٩٨) بوونە.[1][1]
پێشی توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار بباتەوە بۆ ڕۆڵی تۆمی دێڤیتۆ کەوا چەتەیەکی سەرشێت بووە لە فیلمی Goodfellasدا؛ پێشتریش بۆ ھەمان خەڵاتی پاڵێوراو کرابوو بۆ فیلمی Raging Bull. لەساڵی ١٩٩٩ وازھێنانی خۆی لە نواندن ھێنا تاکو تەرکیز بکاتە سەر کاری ھونەری، بەڵام بەھۆی شکستھێنانیەوە، وردە وردە بە ڕۆڵی بچووک دەردەکەوت تاکو بۆ فیلمی The Irishman گەڕایەوە کەوا پێشوازیەکی گەرمی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.