![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/4/46/Joker_2019_film_poster.jpg/640px-Joker_2019_film_poster.jpg&w=640&q=50)
جۆکەر (فیلمی ٢٠١٩)
فیلمێکی دەروونیی ھەستبزوێنی ٢٠١٩ی دەرھێندراو لەلایەن تۆد فیلیپس / From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆکەر فیلمێکی دەروونیی ھەستبزوێنی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی تۆد فیلیپس، کە لەگەڵ سکۆت سیلڤەریشدا سیناریۆکەی نووسیوە. ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە، کە لە کەسایەتییەکانی دی سی کۆمیکسەوە وەرگیراوە، واکین فینیکسە بە ڕۆڵی جۆکەر و چیرۆکێکی بنەچەیی کاراکتەرەکە دەگێڕێتەوە. لە ساڵی ١٩٨١دا دەگێڕدرێتەوە، کە ئارثەر فلێک، کە کۆمیدیانێکی سەر ستەیجێکی شکستخواردووە کە نەخۆشیی شێتیی و نیھیلیزمییەکەی شۆڕشێکی دژە کولتوری توندوتیژانە دروستدەکات دژی دەوڵەمەندێکی ناو شاری گۆثام. ڕۆبێرت دێ نیرۆ، زازی بیتز، فرانسێس کۆنرۆی، برێت کوڵێن، گلێن فلێشلەر، بیڵ کامپ، شیا ویگام، و مارک مەیرۆن لە ڕۆڵی لاوەکیدا دەردەکەون. فیلمی جۆکەر لەلایەن وارنەر برۆس. پیکچەرز، دی سی فیلمس، و جۆینت ئێفۆرتەوە بەرھەمھێنراوە، بە ھاونشینی برۆن کرییەیتیڤ و ڤیلەیج ڕۆودشۆو پیکچەرز، و لەلایەن وارنەر برۆس.ەوە کاری دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی بۆ کراوە.
جۆکەر "Joker" | |
---|---|
![]() پۆستەری سینەمایی | |
دەرھێنەر | تۆد فیلیپس |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
لەسەر بنەمای | کەسایەتییەکان لە لایەن دی سی کۆمیکس |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ھیلدور گونەدۆتر |
وێنەگری سینەمایی | لۆرینس شێر |
مۆنتاژ | جێف گرۆث |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | وارنەر برۆس پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٢٢ خولەک[2] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٥٥–٧٠ ملیۆن[3][4] |
داھات | $١٫٠٧٤ ملیارد[5][6] |
فیلیپس فیلمی جۆکەری ھێنایە پێشچاو و لە ناوبەناوی ٢٠١٧دا دەستیکرد بە نووسینی سیناریۆکە لەگەڵ سیلڤەر. ھەردووکیان لە لێکۆڵینەوەکانی کاراکتەرەکانی ١٩٧٠کانی فیلمەکانی مارتن سکۆرسیزی (بە گستی فیلمەکانی شۆفێری تاکسی(Taxi Driver) و پاشای کۆمیدیا (The King of Comedy)) ئیلھامیان بۆ ھاتبوو، کە سەرەتا پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە وەک بەرھەمھێنەر. ڕۆمانە وێنەیییەکە بەناوی باتمان: گاڵتە کوژەرەکە (Batman: The Killimg Joke)ی ساڵی ١٩٨٨ بناغەی پێشینەی فیلمەکە بوو، بەڵام فیلیپس و سیلڤەر سەیری دیاریکراو و تایبەتیان نەکرد بۆ کردنی بە فیلم. فینیکس ھاتە پڕۆژەکەوە لە شوباتیی ٢٠١٨دا و لە جوولای ئەو ساڵەدا وەک ئەکتەر دیاریکرا، لەکاتێکدا زۆربەی ئەکتەرەکانی دیکە لە ئابدا دیاریکران. زۆربەی وێنەگرتنەکە لە نیویۆرک سیتی، جێرسی سیتی، نیوارکدا بوو، لە ئەیلوولی ٢٠١٨وە تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. فیلمی جۆکەر یەکەم فیلمی سینەمایی باتمانە کە بە R ھەڵبسەنگێنرێت. لەلایەن ڕێکخراوی فیلمی ئەمریکاوە، بەھۆی توندوتیژیی و ناوەڕۆکەکەیەوە.
فیلمی جۆکەر لە ٧٦ەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس پەخشکرا لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩، کە خەڵاتی شێری ئاڵتوونیبردەوە، و لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە. فیلمەکە ڕەخنەگرانی دژییەک کردەوە؛ لەکاتێکدا ڕۆڵگێڕانەکەی فینیکس، مۆسیقاکە، سینەماتۆگرافیا و بەرھەمھێنانەکان ستایشکران، تۆنە تاریکەکەی، ڕۆڵگێڕانی نەخۆشی دەروونی، و بەرگەگرتنی توندوتیژی بیروڕاکانی جیاکردەوە.[7]