جۆکۆ ویدۆدۆ
حەوتەم سەرۆکی ئیندۆنیزیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆکۆ ویدۆدۆ (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٦١)، ناسراوە بە جۆکۆوی، سیاسەتمەدار و حەوتەمین سەرۆکی ئیندۆنیزیایە. ئەندامی پارتی دیموکراتی خەباتی ئەندەنوسیا (PDI-P) بوو، یەکەم سەرۆکی ئەو وڵاتە بوو کە لە نوخبەی سیاسی یان سەربازی وڵاتەکە دەرنەچوو. پێشتر لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ پارێزگاری جاکارتا و لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٢ سەرۆکی شارەوانی سووراکارتا بووە. لە ساڵی ٢٠١٤دا وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی ئیندۆنیزیا لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو ساڵەدا کاندید کرا،[1] جۆکۆ بەسەر بەرامبەرەکەی پرابۆڤۆ سوبیانتۆ ھەڵبژێردرا کە ناکۆکی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ھەبوو[2] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ وەک سەرۆک دەستبەکاربوو[3] جۆکۆوی لەوەتەی دەستبەکاربووە، سەرنجی لەسەر گەشەپێدان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و ھەروەھا تەندروستی و پەروەردەیی بووە.[4] لەبارەی سیاسەتی دەرەوە، ئیدارەکەی جەختی لە «پاراستنی سەروەری ئیندۆنیزیا» کردووەتەوە،[5] سزای لەسێدارەدان بۆ قاچاخچییەکانی ماددە ھۆشبەرەکان دەرکرد.[6][7] لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ خولی دووەم ھەڵبژێردرایەوە وەک سەرۆکی ئیندۆنیزیا.[8]
جۆکۆ ویدۆدۆ | |
---|---|
بە ئیندۆنیزی: Joko Widodo | |
لەدایکبوون | (١٩٦١-٠٦-٢١) ٢١ی حوزەیرانی ١٩٦١ (تەمەن ٦٢ ساڵ) Surakarta، ئیندۆنیزیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Mulyono |
باوک | Widjiatno Notomihardjo |
دایک | Sudjiatmi |
ھاوسەر | Iriana |
منداڵ | Gibran Rakabuming Raka، Kahiyang Ayu، Kaesang Pangarep |
خێزان | Joko Widodo's family |
زمانی زگماکی | زمانی ئیندۆنیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیندۆنیزی، زمانی جاوایی، ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان، entrepreneur، ئەندازیار |
پۆستەکان | President of Indonesia |
پەروەردە | SMA Negeri 6 Surakarta، Universitas Gadjah Mada |
شوێنی کار | Central Jakarta |
ئەندامی حیزبی | Indonesian Democratic Party – Struggle |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2019 Indonesian presidential election، 2014 Indonesian presidential election |
ئایین | ئیسلام |
ڕەنگی چاو | قاوەیی |
وێبگە | http://presidenri.go.id |
بەستەری وەسفکراو | https://indonesiatatler.com/tatler-list/500list/joko-widodo، https://www.tatlerasia.com/people/joko-widodo |