جۆن کوش ئادەمز
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن کوچ ئادەمز (بە ئینگلیزی: John Couch Adams) لە ٥ی حوزەیرانی ١٨١٩ لە شاری لینیۆس لە ناوچەی کۆرنواڵ لە بەریتانیا لەدایک بووە و لە ٢١ی ١ی ساڵی ١٨٩٢ لە شاری کانبریج کۆچی دوایی کردووە، بیرکار و فەلەکناسی بەریتانی بووە.[2] [3]
جۆن کوش ئادەمز | |
---|---|
لەدایکبوون | ٥ی حوزەیرانی ١٨١٩ لانسێت |
مەرگ | ٦ی ئەیلوولی ١٨٤٧ (تەمەن ٨٠ ساڵ) |
پیشە | بیرکار و فەلەکناس و مامۆستای زانکۆ |
خەڵاتەکان |
|
یەکێک لە دۆزینەوە هەرە دیارەکانی پێشبینیکردنی شوێنی هەسارەی نێپتوون بوو تەنها لەسەر بنەمای حیسابکردن، ئەمەش لەسەر بنەمای تیشک خستنە سەر جیاوازی نێوان خولگەی هەسارەی یورانۆس و یاساکانی کیپلەر و نیوتن کە بووە هۆی بەدەستهێنانی مێدالیای کۆپلی لە ساڵی ١٨٤٨.
هاوتەریب و بەبێ ئاگاداری ئەوان، هەمان حیساباتی بیرکاری لەلایەن ئۆربان لیڤێریەرەوە ئەنجامدرا. ئەوکات لیڤێریێر یاریدەدەری یۆهان گۆدفرید گال بوو، لە ئەیلولی ساڵی ١٨٤٦دا خەریکی لێکۆڵینەوە بوون لەسەر پێگەی هەسارەی نەپتون، و بۆیان دەرکەوت کە پلەیەک لە شوێنی چاوەڕوانکراوی خۆیەوە دوورە (لە زوحەل). هێشتا هەندێک مشتومڕ هەیە لەسەر شانازییەکەی بۆ ئەم دۆزینەوە.
هەروەها جۆن ئادەمز بە داڕشتنی شێوازێکی ژمارەیی نوێ بۆ یەکخستنی هاوکێشە جیاوازە ئاساییەکان ناسراوە کە ناوی ئەویان لەسەرە، هەرچەندە فۆڕێست ڕەی مۆڵتن و فرانسیس باشفۆرت باشتریان کردووە.
لە ساڵی ١٨٥٩ تا کۆچی دوایی مامۆستای فەلەکناسی و ئەندازەیی بیرکاری بووە لە زانکۆی کانبریج، لە ساڵی ١٨٦٦دا میدالیای زێڕی کۆمەڵەی فەلەکی بەریتانیای بەدەستهێناوە، لە ساڵی ١٨٨٤ نوێنەرایەتی بەریتانیا لە وتارەکەی درێژخایەنی نێودەوڵەتیدا کردووە.