جۆن فۆربس ناش جونیەر (١٣ی حوزەیرانی ١٩٢٨–٢٣ی ئایاری ٢٠١٥)[1] زانای بیرکاریزانی ئەمریکی بوو کە دۆزینەوەی کردوە لە بواری بیردۆزی یاری، ئەندازەی جیاکاری، و توێژینەوەی بواری بەشە ھاوکێشە جیاکارییەکاندا. کارەکانی ناش ڕووناکی خستووەتە سەر فاکتەرە زاڵەکانی بەخت (ئەگەرەکان) و بڕیاردان لە ناو سیستمە ئاڵۆزەکاندا لە ژیانی ئاسایی ڕۆژانەماندا.
جۆن ناش | |
---|---|
John Forbes Nash | |
لەدایکبوون | ١٣ی حوزەیرانی ١٩٢٨ بلوفیلد |
مەرگ | ٢٣ی ئایاری ٢٠١٥ (٨٦ ساڵ ژیاوە) Monroe Township |
پەروەردە | بەکالۆریۆس، دکتۆرا |
زانکۆ |
|
پیشە | ماتماتیکزان، ئابووریناس، مامۆستای زانکۆ |
شوێنکار |
|
کارەکان | Hilbert's nineteenth problem، Nash blowing-up، Nash embedding theorem، Nash equilibrium، Nash functions، Nash-Williams theorem، Nash–Kuiper theorem، Nash–Moser theorem |
ھاوسەر | Alicia Nash، Alicia Nash |
باوان | |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
بیردۆزەکانی بە فراوانی بەکاردێن لە ئابووریدا. وەک توێژەرەوەی باڵای بیرکاری لە زانکۆی پرینسیتن لە دوا بەشی ژیانیدا کاری دەکرد، لە ساڵی ١٩٩٤دا خەڵاتی نۆبڵی بە ھاوبەشی لەگەڵ بیردۆزەری یاری ڕەینھارت سێڵتن و جۆن ھارسەنەی وەرگرتوە. لە ٢٠١٥، دیسان خەڵاتی نۆبڵی لەگەڵ لویز نیرنبێرگ وەرگرتوە بۆ کارەکانی لە بواری بەشە ھاوکێشە جیاکارییە ناڕێکدا. ناش تەنھا زانایە کە خەڵاتی نۆبڵی ئابووری و خەڵاتی ئابڵی وەرگرتبێت.
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.