جۆرج تاون، پێنانگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆرج تاون شارێکە کە پایتەختی ویلایەتی پێنانگە لە مالیزیا، دەکەوێتە باکووری ڕۆژەڵاتی دوورگەی پێنانگ. دووەم گەورەترین شاری مالیزیایە بە ژمارەی دانیشتوانی ٧٠٨٬١٢٧ کەس، ئەمەش لەوکاتەی تەواوی پێنانگ ٢٬٤١٢٬٦١٦ کەس تێیدا دەژین.[6][7][8] لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٨، بەشە مێژووییەکەی شارەکە بۆتە یەکێک لە میراتی جیھانی لەلایەن ڕێکخراوی یوونێسکۆ.[9]
جۆرج تاون | |
---|---|
City and State Capital | |
Other transcription(s) | |
• Jawi | ڬیورڬی توون |
• Malay | Tanjung Penaga (unofficial) |
• چینی | 乔治市 (Simplified) 喬治市 (Traditional) |
• تامیلی | ஜோர்ஜ் டவுன் |
ناسناو(ەکان): Pearl of the Orient[1] | |
دروشم(ەکان): Leading We Serve (داڕێژە:Lang-ms) | |
پۆتانەکان: 05°24′52″N 100°19′45″E | |
وڵات | مالیزیا |
ویلایەت | Penang |
Administrative Areas | List
|
Founded | ١١ی ئابی ١٧٨٦ |
Incorporated | ١٨٥٧ |
British crown colony | ١ی نیسانی ١٨٦٧ – ٣١ی ئابی ١٩٥٧ |
Japanese occupation | ١٩ کانوونی یەکەم ١٩٤١ – ٣ ئەیلوول ١٩٤٥ |
Granted city status | 1 January 1957[2] |
دەسەڵات | |
• Local government | ئەنجومەنی شاری دوورگەی پێنانگ |
• Mayor of Penang Island | یو تونگ سیانگ |
ڕووبەر | |
• City and State Capital | ٣٠٥٫٧٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٨٫٠٦ میلی چوارگۆشە) |
• گەورەشار | ٢٥٦٣٫١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٨٩٫٦٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٤ مەتر (٤٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠)[5] | |
• City and State Capital | ٧٠٨٬١٢٧ (٢nd) |
• چڕی | ٢٬٣٧٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٬١٤٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• گەورەشار | ٢٬٤١٢٬٦١٦ (٢nd) |
ناوچەی کاتی | UTC+٨ (MST) |
• ھاوین (DST) | Not observed |
Postal code | 100xx to 108xx 111xx to 118xx |
Area code(s) | +٦٠٤٢ |
Vehicle registration | P |
وێبگە | www |
جۆرج تاون لە ساڵی ١٧٨٦ دامەزرا، وەک بەندەرێکی بازرگانی دەریایی. شارەکە لەلایەن فرانسیس لایت دامەزرا و بووەیەکێک لەناوچەکانی کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی و دواتریش لە ساڵی ١٨٦٧ لەپاڵ سەنگافوورە و مەلاکا بووبە کۆلنیالیزمی بەریتانی. جۆرج تاون یەکەم ناوچەبوو لەژێردەسەڵاتی بەریتانیا لەباشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.[10] لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەم، جۆرج تاون دەبێتە ئامانجی ئیمپراتۆری ژاپۆن و داگیردەکرێت، بەڵام دواتر لەکۆتایی جەنگی جیھانیی لەلایەن بەریتانییەکانەوە دیسانەوە دەگیرێتەوە. بە ماوەیەکی کەم پێش ئەوەی مالیزیا سەربەخۆیی خۆی بەدەستبھێنێت، لەلایەن شاژن ئیلیزابێتی دووەم ئەوا جۆرج تاون وەک شارێک دەناسێنرێت و بووبە یەکەم شاری مۆدێرنی مالیزیای نوێ.
بەبۆنەی ھاتنی کەمایەتی و نەتەوەی جیاواز بۆ جۆرج تاون، شارەکە کەوتۆتە بەرکاریگەری ئەندازیاری کەلتووری جیاواز[11] و بەفرە کەلتووری لەگەڵ خواردنی سەرشەقام دەناسرێتەوە.[12][13][14]