![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7e/My-map.png/640px-My-map.png&w=640&q=50)
جوگرافیای مالیزیا
ئینسایکلۆپیدیای مالیزیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
مالیزیا وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکەی شاری کوالالومپورە. لە ١٣ ویلایەت و ٣ ھەرێمی فیدڕاڵی پێکھاتووە و یەکێکە لە ئەندامانی گەلانی کۆمۆنوێلت. وە ڕووبەرەکەی دەگاتە ٣٢٩٬٨٤٧ کم٢ لە پلەی ٦٧ەمین وڵات دێت لە ڕووی گەورەری ڕووبەری جوگرافی؛ و بەھۆی دەریای باشووری چین بووەتە دوو بەش مالیزیای نیمچەدوورگەیی و مالیزیای ڕۆژھەڵات. سنووری ئاوی و وشکانی لەگەڵ تایلاند، سینگاپور، ڤیێتنام، ئیندۆنیزیا و بڕوونای ھەیە و سنووری ئاوی لەگەڵ فلیپینیش ھەیە. لە ڕووی سامانی سروشتی خاوەن نەوت و چەند مادەیەکی دیکەیە ھەروەھا ڕووبەرێکی بەرفراوانی لە دارستان ھەیە
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7e/My-map.png/320px-My-map.png)