From Wikipedia, the free encyclopedia
جوولیا ئیلیزابێت ویلس ناسراو بە جوولی ئاندروز (لە دایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ و نووسەری ئینگلیزە.[1][2] جوولی بۆ ماوەی حەوت دەیە چالاک بووە، ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، خەڵاتێکی گرامی، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا. لە ساڵی ٢٠٠٠، جوولی لەلایەن شاژنی بەریتانیا، ئیلیزابێتی دووەم، پێشناوی (Dame) وەک ڕێزلێنان پێدراوە.[3][4]
جوولی ئاندروز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Julie Andrews | |
لەدایکبوون | Walton-on-Thames، شانشینی یەکگرتوو | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥
ناوی کاتی لەدایکبوون | Julia Elizabeth Wells |
ناوی خوازراو | Julie Edwards |
ناسناو | Dame Julie Andrews |
ھاوسەر | Tony Walton، بلەیک ئێدواردز |
منداڵ | Emma Walton Hamilton |
خزمەکان | Jennifer Edwards، Geoffrey Edwards |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی بەریتانی |
بواری کار | musical theater |
پەروەردە | Arts Educational School، Tring Park School for the Performing Arts |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٥ |
نەژاد | |
جۆری دەنگ | سۆپرانۆ، alto |
شاکارەکان | Mary Poppins، The Sound of Music، Cinderella، My Fair Lady |
کۆمپانیای تۆمارکردن | کۆڵومبیا ڕێکۆردز |
وێبگە | https://julieandrewscollection.com/ |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
Notable role | Queen Lillian |
پێڕست | list of awards and nominations received by Julie Andrews |
جوولی لە ساڵی ١٩٥٢ وەک دۆبلێری دەنگی بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی ئیتالی ڕۆزەکەی بەغدا (La Rosa di Bagdad) بەشداربوو. دواتر لە ساڵی ١٩٦٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی ئەمریکی بەناوی ماری پۆپینز (Mary Poppins) بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە جوولی ئاندروز بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[5] جوولی ڕۆڵیشی گێڕاوە لە شانۆی برۆدوەی. لە ساڵی ١٩٦٥، لە فیلمی دەنگی مۆسیقا (The Sound of Music) دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەکتەری بۆ فیلمی کۆمێدی - دراما بەدەست ھێنا.
لە ساڵی ٢٠٠٢، بەپێی ڕاپرسییەکی تۆڕی بی بی سی ناوی جوولی ئەندروز لە ڕیزبەندی ٥٩ ھات لە ناو ١٠٠ مەزنترین کەسایەتی بەریتانی.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.