جمگە
From Wikipedia, the free encyclopedia
جمگە یان جومگە (بە ئینگلیزی: Joint) شوێنی بەیەک گەیشتنی دوو یان چەن ئێسک.
لە لەشی مرۆڤدا سێ جۆری سەرەکی لە جومگە ھەیە ، کە بریتین لە :
- جومگەی ریشاڵی یا نەبزۆک یا ( بە ئینگلیزی Fiberous joint): لەم جومگانەدا دوو سەری ئێسک بە ھۆی ریشاڵەکانەوە پێکەوە دەبەسترێن و جووڵەیان دەبڕێت؛ وەک جومگەکانی سەر و دەموچاو.
- جومگەی کرۆژنەیی یا نیوەبزۆک یا (Cartilaginous joint): لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە نێوانداری کرۆژنەکانەوە پێک دەگەن، نیوە بزێون و جووڵەکانیان سنووردارە و پتر لە ھێڵی ناوەڕاستی لەشدان؛ وەک: جومگەکانی بڕبڕاگە، جومگەی بانەگا(سەمفیزی پووبیسم)،و... .
- جومگەی سینۆڤیاڵ یا بزۆک یا (Synovial joint): لە باری جووڵانەوە، جۆرێکی تەواوە لە جومگە و بزۆکە.
لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە توێژێ کرۆژنە داپۆشراوە و چاڵی جومگەیی، کەپسوولی جومگەیی، بەستەرەکانی جومگە وپەردەی سینۆڤیاڵ لەخۆ دەگرێت.
سینۆڤیاڵ ناوپۆشی سێرڤێزی جومگەیە کە لینجاوێک دەڕژێنێتە ناو چاڵی جومگە تا ئێسکەکان بە ئاسانی تێیدا بجووڵێن.وەک: جومگەی ئەندامەکانی دەست و پێ.
جومگەکانی سینۆڤیاڵ بە پێی شکڵ و شێوە، بە چەن بەش دابەش دەبن:
- جومگەی زیناسا: روویەکی جومگە، کۆم و روویەکی تری ناوچاڵە( وەک زین) ؛ وەک لەپی دەست
- جومگەی لاولاوی: روویەکی جومگەکە بە شێوەی قڕقڕەیە و جووڵەکانی تەنیا بەرەو لایێکە؛ وەک ئانیشک.
- جومگەی کۆندیلی، یان پاروویی؛ وەک ئەژنۆ و شەویلکەی خواروو.
- جومگەی لوولەییی: روویەکی جومگە وەک لوولە دەچێ کە لە گەوێکدا دەسووڕێت؛ وەک جومگەی لای ژووری دوو ئیسکی زەند.
- جومگەی تۆپی: روویەکی جومگە بە شێوەی تۆپێکی کۆمە و روویەکی تری ناوچاڵە؛ وەک: جومگەی ران .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جمگە تێدایە. |
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.