ئەکتەرێکی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
جاک دیلان گرەیزەر (لەدایکبووی ٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٣)[1][2][3] ئەکتەرێکی ئەمریکییە. ڕۆڵی ئێدی کاسبراکی گێڕاوە، لە فیلمی It کە لە ڕۆمانەکەی ستیڤن کینگەوە وەرگیراوە، و دووبارە ڕۆڵەکەی گێڕاوەتەوە لە پاشھاتی ٢٠١٩ەکەی. ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە زنجیرەی Me, Myself, and Iی سی بی ئێسدا، ھەروەھا ڕۆڵی فرێدی فریمانی بەرجەستەکردووە لە فیلمی شازام!ی گەردوونی درێژکراوەی دی سیدا، و ڕۆڵی فرەیزەر ویڵسنی گێڕاوە لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنی درامی ٢٠٢٠ی ئێچ بی ئۆ و سکای ئەتڵانتیکی We Are Who We Are. ھەروەھا ڕۆڵی دەنگی ئالبێرتۆی گێڕاوە لە فیلمی ٢٠٢١ی دیزنی و پیکساری Luca.
گرەیزەر لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لەدایکبووە، کوڕی ھەردوو ئەنجێلا لافێڤەر و گاڤین گرەیزەر، ئەکتەرێک.[4][سەرچاوەی باوەڕپێنەکراو؟] مامی، برایەن گرەیزەر، بەرھەمھێنەرە.[5][6] گرەیزەر یاریدەدەری خوێندکارە ھەژارەکان دەکات لە قوتابخانەی ئادێڕڵێی بۆ ھونەرەکانی نواندن لە پەسیفیک پالیسەیدس، کە خوێندکارێکی پێشووی ئەوێیە. ساڵانە یارمەتی دوو خوێندکار دەدات.[7][8]
لە ٢٠١٨دا، ھۆلیوود ڕیپۆرتەر گرەیزەری بەیەکێک لە ٣٠ باشترین ئەستێرە خوار تەمەن ١٨ ساڵەکان دانا.[9]
لە تەممووزی ٢٠٢١دا، گرەیزەر لە پەخشێکی ڕاستەوخۆی ئینستاگرامدا بە دووڕەگەزخواز خۆی ئاشکراکرد.[10][11]
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان | سەرچاوەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠١٥ | Tales of Halloween | جۆوی سترەینجەری گەنج | [5] | |
٢٠١٧ | It | ئێدی کاسبراک | [5] | |
Scales: Mermaids Are Real | ئادەم ویڵتس | [5] | ||
٢٠١٨ | Beautiful Boy | نیک شێفی ١٢ ساڵ | [12] | |
٢٠١٩ | شازام! | فرێدی فریمان | [13] | |
It Chapter Two | ئێدی کاسبراکی گەنج | [12] | ||
٢٠٢٠ | Don't Tell A Soul | جۆوی چامبڵیس | [14] | |
٢٠٢١ | Luca | ئالبێرتۆ سکۆرفانۆ (دەنگ) | [15] | |
Ron's Gone Wrong | باڕنی (دەنگ) | [16] | ||
٢٠٢٣ | شازام! تووڕەیی خوداکان | فرێدی فریمان | لەوێنەگرتندایە | [17] |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان | سەرچاوەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠١٤ | Greatest Event in Television | کوڕ | ئەڵقەی: "Bosom Buddies" | [5] |
٢٠١٥ | Comedy Bang! Bang! | کایدن ئۆکەرمان | ئەڵقەی: "Jesse Tyler Ferguson Wears a Brown Checked Shirt and Stripey Socks" | [5] |
٢٠١٧–٢٠١٨ | Me, Myself, and I | ئەلێکس ڕایڵیی گەنج | ١٠ ئەڵقە | [5] |
٢٠١٨ | Speechless | ڕێڤ | ئەڵقەی: "E-I-- EIGHTEEN" | [18] |
٢٠١٩ | Robot Chicken | فرێدی فریمان | دەنگ؛ بۆ ناوھێنانی شازام! | [19] |
٢٠٢٠ | We Are Who We Are | فرەیزەر ویڵسن | [20] |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.