ئەندازیارێکی نەرمامێری ئەڵمانی-ئەمریکی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یوتیووب From Wikipedia, the free encyclopedia
جاوید کەریم (بە بەنگالی: জাওয়েদ করিম؛ لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩) ئەندازیارێکی نەرمامێر و کاربەدەستێکی ئینتەرنێتیی ئەمریکییە. ئەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یووتیووب و یەکەم کەسە کە ڤیدیۆیەک لە وێبگەکەدا بڵاوبکاتەوە. ئەم ڤیدیۆ سەرەتایییە، بەناوی من لە باخچەی ئاژەڵان و بڵاوکراوەی ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٥، ١٧٢ جار بینراوە ھەتا ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١[نوێکردنەوە].[2][3] لەکاتی کارکردنی کەریم لە پەیپاڵ، ئەو شوێنەی کە بە دامەزرێنەرانی ھاوەڵی یووتیووب ستیڤن چێن و چاد ھێڕڵی ئاشنا بوو، زۆرینەی بەشە سەرەکییەکانی نەخشاندبوو وەک سیستەمی دژە قۆڵبڕینی ئینترنێتییە دەستبەجێکەی.
جاوید کەریم | ||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
জাওয়েদ করিম | ||||||||||
لەدایکبوون | مێرسبێرگ، ساکسۆنی-ئانھاڵت، ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای ئێستا) | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩|||||||||
خوێندنگە | زانکۆی ئیڵینۆی لە ئوربانا-شامپەین (بەکالۆریۆس لە زانست) زانکۆی ستانفۆرد (ماستەر لە زانست) | |||||||||
پیشە | ئەندازیاری نەرمامێر | |||||||||
ناسراوە بە | یەکێک لە دامەزرێنەرانی یووتیووب بڵاوکەرەوەی یەکەم ڤیدیۆ لە یووتیووب (من لە باخچەی ئاژەڵان) | |||||||||
زانیاریی یووتیووب | ||||||||||
کەناڵ | ||||||||||
ساڵانی چالاکی |
| |||||||||
چەشن | پەروەردەیی | |||||||||
سەبسکڕایبەرەکان | ١٬٩٧ ملیۆن[1] | |||||||||
سەرجەمی بینینەکان | ١٧٢ ملیۆن[1] | |||||||||
| ||||||||||
کۆتا نوێکردنەوە: ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ | ||||||||||
وێبگە | jawed |
جاوید کەریم لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ لە مێرسبێرگ، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لەدایکبووە، بۆ باوکێکی بەنگلادیشی و دایکێکی ئەڵمانی.[4] باوکی، نایمول کەریم (بە بەنگالی: নাইমুল করিম)، بەنگلادیشییەکی موسڵمانانە کە وەک لێکۆڵەرێک کار دەکات لە 3M، و دایکیشی، کریستین، زانایەکی ئەڵمانی بایۆکیمیایییە لە زانکۆی مینێسۆتا.[5] ئەو دوو برای بچووکی ھەیە.[6] خۆی و خێزانەکەی لە سنووری ناوەکی ئەڵمانیا پەڕینەوە لە سەرەتای ١٩٨٠اکان لەبەر زینۆفۆبیا،[تێبینیی 1] [7] و لە نێوس، ئەڵمانیای ڕۆژاوا گەورەبوو.[تێبینیی 2] بەھۆی ھەبوونی زینۆفۆبیا لەوێش،[7] کەریم و خێزانەکەی ڕۆیشتن بۆ سەینت پۆوڵ، مینێسۆتا، لە ١٩٩٢.[8] لە ١٩٩٧دا، خوێندنی لە دواناوەندی سەینت پۆوڵ تەواوکرد،[9][10] و لە زانکۆی ئیڵینۆی لە ئوربانا-شامپەین خوێندی.[9] دواتر زانکۆی بەجێھێشت پێش تەواوکردنی بۆ ئەوەی ببێتە کارمەندێکی سەرەتایی لە پەیپاڵ؛ ھەرچۆنێک بێت، ئەو بەردەوام بوو لە خولە وانەیەکانی،[8] و بووە خاوەنی بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمپیوتەردا.[11] پاشان ماستەرێکی بەدەستھێنا لە زانستی کۆمپیوتەردا لە زانکۆی ستانفۆرد.[12] بێجگە لە زمانی ئینگلیزی، جاوید بە ئەڵمانی و بەنگالیش دەدوێت.[13]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.