جانین ئانیز
From Wikipedia, the free encyclopedia
جانین ئانیز چاڤێس[1] (Jeanine Áñez Chávez؛ لە دایکبووی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧)[2] ژنە پارێزەر و سیاسەتوای بۆلیڤیایییە. ئەو لە ماوەی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تاکوو ٨ی تشریننی دووەمی ٢٠٢٠ بوو بە ٦٦ەمین سەرۆکی بۆلیڤیا. ئەو لە ماوەی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بۆ ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، سیناتۆر بووە لە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی بێنی. ئەو دووەمین ژنە ببێتە سەرۆکی بۆلیڤیا، لەدوای لیدیا گویلەر تێژادا. ئەو ئەندامی بزووتنەوەی سۆسیال دێموکراتە، حیزبێکی ڕاستڕەوی ناوەندە. لە ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠٢٠، ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی ژنان جانینن بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە وڵاتەکەیدا.
زانیاریی خێرا جانین ئانیز, لەدایکبوون ...
جانین ئانیز | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٦٧-٠٦-١٣) ١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦ ساڵ) San Joaquín، بۆلیڤیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jeanine Áñez Chávez |
زمانی زگماکی | ئیسپانی |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Women's Orientation Center، Miraflores Women's Penitentiary |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەتوان |
پۆستەکان | senator of Bolivia، president of Bolivia |
پەروەردە | Universidad Autónoma del Beni |
دانیشتووی | Palacio Quemado |
ئەندامی حیزبی | Plan Progress for Bolivia – National Convergence |
ئایین | کاسۆلیکی |
Charge | conspiracy to commit a crime، sedition، تیرۆریزم، جینۆساید، killing |
دایخە
بەر لەوەی بێتە ناو بواری سیاسەت، جانین خەریکی کاری ڕاگەیاندن،[3] دەرھێنەریی و پەیامنێری بوو.[4]