جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٦٣
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٦٣ چوارەمین خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا ڕێکدەخرێت. لە وڵاتی گانا بەڕێوەچوو.[1]بۆ سێیەمجار لەسەریەک وڵاتی خانەخوێ نازناوی جامی ئەفریقای بەدەستھێنا.[2] یاسای پاڵەوانێتییەکە گۆڕدرا بۆ دوو کۆمەڵەی کە ھەریەکەیان ٣ ھەڵبژاردە پێکھاتبوو، یەکەمی کۆمەڵەکان دەگەنە یاریی کۆتاییی و دووەمی کۆمەڵەکان یاری پلەی ئۆفی سێیەمیان ئەنجامدا. یارییی کۆتاییی لە ١ی کانوونی دووەمدا لە یاریگای ئاکرا لە نێوان ھەڵبژاردەی گانای وڵاتی خانەخوێ و سوودان بەڕێوەچوو،[3] لە ئەنجامدا ھەڵبژاردەی گانا بە ٣–٠ یارییەکەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە.[4]ئەم پاڵەوانێتییە و خولی پێشوو تاکە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە کە تێکڕای زیاتر لە چوار گۆڵی لە ھەر یارییەکدا تۆمارکراوە.[5]
زانیاریی خێرا وردەکارییەکانی خول, وڵاتی خانەخوێ ...
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٢٤ی تشرینی دووەم – ١ی کانوونی دووەم |
ژمارەی بەشداربووان | 6 |
ژمارەی یاریگا | 2 (لە 2 شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
پلەی چوارەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | 8 |
ژمارەی گۆڵەکان | 33 (4.13 بۆ ھەر کێبەرکێ) |
١٩٦٢ → ١٩٦٥ ← |
دایخە