جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٥٩
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٩ دووەم خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو، پاڵەوانێتی تۆپی پێی نێوان ھەڵبژاردە نیشتمانییەکانی ئەفریقا، کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) ڕێکخرابوو. لەلایەن کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو کە یەکێتییەکی سەروەری نێوان میسر و سووریایە، میوانداری و سەرکەوتنی بۆ کرا. تەنھا سێ تیم بەشدارییان کرد: کۆماری یەکگرتووی عەرەبی، سوودان، و ئیتیۆپیا. ھەر سێ یارییەکە لە قاھیرە بەڕێوەچوو.[1] شێوازی یارییەکان گۆڕا بۆ کۆمەڵەی گەڕۆک، لە یاری یەکەم ھەڵبژاردەی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی بە ئەنجامی ٤–٠ لە ئەسیوپیا بردەوە، و یاری دواتر لە نێوان ھەڵبژاردەی سوودان و ئەسیوپیا ئەنجامدرا ھەڵبژاردەی سوودان ١–٠ یارییەکەی بردەوە. یاریی کۆتایی لە نێوان ھەڵبژاردەی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی و سوودان لە ٢٩ی ئایاری ١٩٥٩ لە شاری قاھیرە بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی ٢–١ بردەوە کۆماری یەکگرتوو سەرکەوتنی بەدەستھێناو بووە پاڵەوان.[2][3]مەحموود جەوھەری کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ تا ٢٠٠٢ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی میسر بوو،[4] بە تۆمارکردنی ٣ گۆڵ لەم خولەدا بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.[5]
کأس أمم أفریقیا 1959 | |
---|---|
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٢٢–٢٩ی ئایار |
ژمارەی بەشداربووان | 3 |
ژمارەی یاریگا | 1 (لە 1 شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | 3 |
ژمارەی گۆڵەکان | 8 (2.67 بۆ ھەر کێبەرکێ) |
١٩٥٧ → ١٩٦٢ ← |