جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٥٧
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧ یەکەم خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو کە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەفریقا بوو. لە وڵاتی سوودان بەڕێوەچوو. ھەڵبژاردە بەشداربووەکان بەشداربووەکان بریتیبوون لە میسر و سوودان و ئیتیۆپیا .ئەفریقای باشوور کە یەکێکی دیکە بوو لە وڵاتە بەشداربووەکان لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئیتیۆپیا دەبووەوە، بەڵام بەھۆی ئاپارتایدەوە دوورخرایەوە.[1] ئیتیۆپیا بە ٢–٠ ئەنجامەکەی بۆ نوسرا و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یارییەکەی دیکەی قۆناغی پێش کۆتاییدا لە یاریگای شارەوانی لە خەرتوم، میسرییەکان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی میواندارییان بردەوە.[2]لە یاری کۆتاییدا میسر بە ئەنجامی ٤–٠ لە ئیتیۆپیا بردەوە، ھەر چوار گۆڵەکەش لەلایەن محەممەد دیاب تۆمارکرا، کە بە پێنج گۆڵ وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا. لەم خولەی یەکەمدا تەنھا دوو یاری ئەنجامدرا.[1]
کأس أمم أفریقیا 1957 | |
---|---|
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٠–١٦ی شوبات |
ژمارەی بەشداربووان | 3 |
ژمارەی یاریگا | 1 |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٢ |
١٩٥٩ ← |