From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ پاڵەوانیەتی ژمارە سێزدەیەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو، بەمەش وڵاتی مەکسیک بوو بە یەکەمین وڵات دووجار میوانداری جامی جیھانی بکات. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٣١ی ئایار تاکوو ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٨٦ ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٣–٢ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١٣٢ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری ئینگلیزی گاری لینکەر بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وەھەروەھا یاریکەری ئارجەنتینی دیێگۆ مارادۆنا بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | مەکسیک |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٣١ـی ئایار - ٢٩ـی حوزەیران |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٢ (لە ١١ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ئەرژەنتین (جاری دووەم) |
پلەی دووەم | ئاڵمانیای ڕۆژاوا |
پلەی سێیەم | فەڕەنسا |
پلەی چوارەم | بەلجیکا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٥٢ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | گاری لینکەر ٦ گۆڵ |
باشترین یاریکەر | دییگۆ مارادۆنا |
١٩٨٢ → ١٩٩٠ ← |
ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە بووە پاڵەوانی جامی جیھانیی بە سەرکردایەتی کاپتن دێیگۆ مارادۆنای ٢٥ ساڵان توانیان نازناوەکە بە دەست بھێنن. کە مارادۆنا بە درێژای پاڵەوانێتییکە توانی ٥ گۆڵ تۆمار بکات، ھەر لە جامی جیھانی ١٩٨٦ و لە قۆناغی پێش کۆتایی مارادۆنا توانی دووان لە بەناوبانگترین گۆلەکانی مێژووی خۆی و جامی جیھانیی و تۆپی پێش تۆمار بکات. کە یەکێکیان بە دەست تۆماری کرد کە بە «دەستی خودایی» یان «گۆڵی سەدە» ناوبانگی دەرکردبوو، گۆلەکەی دیکەش پاش وەرگرتنی تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگا مارادۆنا بە خێرایی و بە تەنھا ٥ یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا تێدەپەڕێنێت و پاش تێپەڕاندنی گۆڵپارێزیش گۆڵەکە تۆمار دەکات، ئەم گۆڵە ھەندێک پێیان وایە جوانترین گۆڵی سەدەی بیستەمە.
کەنەدا
بولگاریا
ڕ=ڕیزبەند
ن. ی=ناوی یاریزان
ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە
ژ. گ=ژمارەی گۆڵ
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین یاریزانی لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|
گاری لینکەر | دێیگۆ مارادۆنا | ئینزۆ سکیفۆ | بەڕازیل |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.