جاش
From Wikipedia, the free encyclopedia
جاش یان جاھش (بە کوردیی باکووری: Caş یان Cahş؛ بە عەرەبی: جَحش) بە واتای بەچکەی کەر بە کوردە خۆفرۆشەکانی دەگۆترێت کە لەگەڵ داگیرکەرانی وڵات لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاوکاری بکەن.[1] لە ھەندێک جار جاشەکان بە شێوەێ گرووپێکی چەکدار لە ھێزەکانی کوردنەژاد پێک ھاتنە و لە بەرامبەری ئەرتەشی کوردی ھێزێکی چەکداری سەربەستیخوازی کوردی یان خەڵکی سیڤیلی کوردی ھاوکاریان لەگەڵ حەکومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان کردووە و کوردەکانیان کوشتووە. ئەم وشە لە چاندی گشتیی کورد ناوەڕۆکی سۆکایەتبارانەی ھەیە و بە واتای نەتەوەفرۆش و خۆفرۆش بە کار دێت. یەکێ لەو یەکەمین کەسانەی وشەی جاشی لە نووسراوەدا بە مەعنای سیاسی بە کار ھێناوە ھەژار بووە، بەڵام بەر لەویش ئەم وشەیە بە مەعنای شوێنکەوتوو و سەرشۆڕ بە کارھاتووە لە نووسراوەی کوردیدا.[2]