تەمەکە (فیلمی ١٩٨٠)
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەمەکە (بە ئینگلیزی: The Fog) فیلمێکی ترسناک و سەرووسروشتی ئەمریکییە لە ساڵی ١٩٨٠ لە دەرھێنانی جۆن کارپێنتەر، کە ھاوکات سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە و مۆسیقای فیلمەکەی دروست کردووە. لەم فیلمەدا ئادرین باربۆ و جەیمی لی کورتیس و تۆم ئاتکینز و جانێت لی و ھال ھۆڵبروک ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. چیرۆکی تەمێکی سەیر و درەوشاوە دەگێڕێتەوە کە بەسەر شارۆچکەیەکی بچووکی کەنار دەریاکانی باکووری کالیفۆرنیادا دەڕوات و جنۆکەی تۆڵەسەندنەوەی دەریاوانە پەتاکانی لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت کە سەدەیەک پێشتر لە کەشتییەکی نوقمبوویدا لەوێ کوژران.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/a/aa/TheFog.1980TheatricalPoster.jpg/220px-TheFog.1980TheatricalPoster.jpg)