![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c7/PlayStation-TV-FL.jpg/640px-PlayStation-TV-FL.jpg&w=640&q=50)
تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن (بە ئینگلیزی: PlayStation TV) مایکرۆکۆنسۆڵێکە[1][2] و وەشانێکی نادەستە لە کۆنسۆلی دەستی یاری پلەیستەیشن ڤیتا. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە ژاپۆن و لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ئەوروپا و ئوسترالیا بڵاوکرایەوە.[3] بە کۆنتڕۆڵکەری دواڵشۆک ٣ یان دواڵشۆک ٤ کۆنتڕۆڵ دەکرێت، تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن دەتوانێت زۆرێک لە یاری و ئەپەکانی پلەیستەیشن ڤیتا لە ڕێگەی کارتێژی فیزیکی یان لە ڕێگەی پلەیستەیشن ستۆرەوە دابەزێنێت. بەڵام ھەموو ناوەڕۆکەکە لەگەڵ ئامێرەکەدا ناگونجێت، چونکە ھەندێک تایبەتمەندی وەک ژیرۆسکۆپ و مایکرۆفۆن لەسەر پلەیستەیشن ڤیتا بەردەست نین. بەڵام تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن دەتوانێت تاچ ئینپوت بۆ تاچپادی پێشەوە و دواوەی ڤیتا وەربگرێت بە بەکارھێنانی کۆنترۆڵکەری پلەیستەیشن ٣ و پلەی ستەیشن ٤. لە ژاپۆن تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن ئەو ناوە بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤ بە کیۆسکەکانی فرۆشتنی تاکەکەسی پلەیستەیشن ٣ درا، کە یەکەیەکی پلەیستەیشن ٣ و شاشەی LCD و ژمارەیەک کۆنترۆڵکەری لەخۆگرتبوو.[4]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c7/PlayStation-TV-FL.jpg/640px-PlayStation-TV-FL.jpg)