تەلیسکۆبی بۆشایی سپیتزەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
سپیتزەری بۆشایی ڕوانگەیەکی گەردوونیە کە تیشکی ژێر سوور دەگرێت، چارەم و کۆتاییەمین ڕوانگەی دەزگای ناسای ئەمریکی بوو لە نێو ڕوانگە بۆشاییەکان کە ناردبوویە دەرێی زەوی، لە ٢٥ی ئابی ٢٠٠٣ لە ناوەندی بۆشاییی کێنیدی نێردرایە بۆشایی. [1]
دەزگای ناسا ناوی تەلیسکۆبەکەی کردە "سپیتزەر" بە ناوی مامۆستا و زانای فەلەکی "لیمان سپیتزەر"ی ئەمریکیەوە کرا، کە یەکەکە لە زانا بەناوبانگەکانی زانستی فەلەکناسی، زانای فەلەک بووە لە زانکۆی پرینستۆن کە پێشنیاری کرد لە ساڵی ١٩٤٦ بە پەرەدان بە مووشەکی خوولگەی بتوانێت تەلیسکۆب بباتە بۆشایی، هەروەها زانا لیمان سپیتزەر یەکەک بووە لەو کەسانەی کە باوەڕ بە کۆنگرێسی ئەمریکا بهێنێت بەوەی بوودجەیەکی تایبەت تەرخان بکەن دەربارەی تەلیسکۆبی خوولگەیی کە بڕەکەی ٦٧٠ ملیۆن دۆلار بوو.
تەلیسکۆبی سپیتزەر لە ٣٠ی کانوونی دووەم لە کارکردن وەستا و کۆتایی بە ئەرکەکەی هات.