![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/37/Universe_expansion2.png/640px-Universe_expansion2.png&w=640&q=50)
تەقینەوە گەورەکە
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەقینەوە گەورەکە، مێژگرمە یان بیگ بانگ (بە ئینگلیزی: Big Bang) بریتییە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە.[1] بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە. ئەو کشانە خێرایە وای لە گەردوون کردووە کە بەرەو سارد بوونەوە بڕوات و وەکو ئەم بارەی ئێستای لێبێت کە بەردەوامە لە کشان. بە پێی دوایین لێکۆڵینەوە ئەم بار و دۆخەی گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ (١٣٫٧) میلیارد ساڵ پێش ئێستا،[2][3] کە دانراوە بە تەمەنی گەردوون و ئەو کاتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویداوە.[4][5] دوای ئەو کشانە ناوخۆییەی کە تێیدا ڕوویدا گەردوون سارد بووەوە بۆ گۆڕینی وزە بۆ توخمە کیمیایی و بەشە گەردیلەکان. ئەمە ھەزاران ساڵی دەوێت تا (پرۆتۆن و نیوترۆن و ئێلەکترۆن) یەک بگرن و گەردیلە پێک بھێنن کە یەکەی درووست بوونی ماددەن. یەکەم توخمی کیمیایی کە دروست بوو (ھایدرۆجین) بوو بە دواشیدا (ھێلیوم و لیسیۆم) پێکھاتن.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/37/Universe_expansion2.png/320px-Universe_expansion2.png)
زاناکان دەڵێن سەرەتای درووست بوونی بوونەوەر بە تەقینەوەیەکی مەزن دەستی پێکرد، پاشان ئەستێرە و گەلە ئەستێرەکان دەستیان بە پێکھاتن کردووە، بەڵام لەلای زاناکان درکیان بە بوونی گرفتێک کرد، دەبوو تەقینەوە مەزنەکە بونەوەر ڕوناک بکاتەوە و پاشان بەدوایدا بونەوەر بەردەوام بەرەو ڕووناک بوونەوە بچێت، بەڵام دۆزینەوە نوێیەکان ئەوەیان دەرخست کە بونەوەر لەسەرەتادا بە چەند چاخێکی تاریکیدا تێپەڕ بووە کە ملیۆنان ساڵی خایاندووە! دوای ئەوە ئەستێرەکان و گەلە ستێرەکان دەستیان بە درووست بوون کردووە کە بۆتە ھۆی کۆتایی ھێنانی چاخی تاریکی و دەستپێکردنی چاخی ڕووناکی.