![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/49/Understanding-Reid-Highsmith.jpeg/640px-Understanding-Reid-Highsmith.jpeg&w=640&q=50)
تێگەیشتن
From Wikipedia, the free encyclopedia
تێگەیشتن یان فامین واتە سەردەرکردنی ئینسان لە بابەتێ کە لە دەرەوە پێی نوێنراوە. وەک ئەو کاتە کە مامۆستایەک پرسێکی ماتماتیک بۆ خوێندکارێک شی ئەکاتەوە و خوێندکارەکە لە سەربەیەکتری بوون و پێک گەیشتنەوەی شتەکان لەو پرسەدا سەر دەر ئەکات.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/49/Understanding-Reid-Highsmith.jpeg/640px-Understanding-Reid-Highsmith.jpeg)
تێگەیشتن پرۆسەیەکی دەروونییە کە پێوەندیی بە شتێکی دەرھەست یان فیزیکییەوە ھەیە (بۆ نموونە، کەسێک، بارودۆخێک، یان بەتایبەت پەیامێک) و بەھۆیەوە مرۆڤ دەتوانێ لەو شتە بفکرێ و بۆ تاوتوێکردنی چەمکان بەکار بێنێ.
تێگەیشتن و چەمک پێوەندییەکی زۆر نزیکیان ھەیە؛ بۆیە لە زمانی کودریدا ھەندێ جاران بە چەمک دەوترێ تێگەیشتە یان تێگەھ.