تێلێسکۆپی ئێڵ بی تی
From Wikipedia, the free encyclopedia
تێلێسکۆپی ئێڵ بی تی (بە ئینگلیزی: - Large Binocular Telescope) ناوی گەورەترین و بەهێزترین تێلیسکۆپی نوری جیهانه کە لەویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکایه. تێلێسکۆپی ئێڵ بی تی لە تێلیسکۆپێکی دوو چاوی پێک هاتوە کە ئەستێرە ناسان وا لێ دەکا تا بۆشایی ئاسمان بە وردبینی زیاتر و دوورتر بگەڕێن .
بە پێچەوانەی زۆربەی تێلێسکۆپەکانی ئێستا کە یەک ئاوێنەیان هەیە بۆ کۆ کردنەوەی نوور ، ئەو تێلێسکۆپە دوو چاویه پێک هاتوە لە دوو ئاوێنەی ٨،٤ مەتری.
هێزی وێنەگری تێلێسکۆپی ئێڵ بی تی نزیکەی ١٠ جار باشتر و دیارترە لە وێنە نێردراوەکانی تێلێسکۆپی هابێڵە.
بۆ درووست کردنی ئەو تێلێسکۆپە نزیکەی ١٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خەرج کراوە ، کارا بوونی پرۆژەکە بە هۆی کێشەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پارچە ئۆپتیکیەکان نزیکەی ٢٠ ساڵی خایاندووە.
زانکۆی ئاریزۆنا بەڕێوەبردنی ئەو تێلێسکۆپەی گرتۆتە ئەستۆ