تیۆرمی پێنج بازنە
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیۆرمی پێنج بازنە (بە ئینگلیزی: Five circles theorem) دەڵێت ئەگەر پێنج بازنە بە شێوەک درابن، کە چەقەکانیان بکەوێتە سەر چێوەی بازنەیەکی شەشەم، و بازنەکان بە شێوەی زنجیرەیی دوو بە دوو یەکتر ببڕن، ئەوا ئەگەر بێیت و خاڵی دووھەمی یەکتربڕی بازنەکان پێک بلکێنیت، ئەستێرەیەکی پێنجپەر پێکدێت، کە پێنج گۆشەکانی دەکەوێتە سەر چێوەی بازنەکان.