From Wikipedia, the free encyclopedia
تیۆرمی جومگە،[1] یان تیۆرمی لاولاوە (بە ئینگلیزی: Hinge theorem) تیۆرمێکە لە ئەندازەی ڕووتەختدا دەڵێت: ئەگەر دوو لای سێگۆشەیەک لەگەڵ دوو لای سێگۆشەیەکی تر جووت بن و گۆشەی نێوان ئەم دوو لایە لە سێگۆشەی یەکەمدا () گەورەتر بێت لە گۆشەی نێوان دوو لاکە لە سێگۆشەی دووھەمدا (). ئەوا لای سێھەمی سێگۆشەی یەکەم (لای بەرامبەر بە گۆشەی نێوان دوو لایەکان ()) گەورەترە لە لای سێھەمی سێگۆشەی دووھەم ().
ئەم تیۆرمە بیست و چوارەمین تیۆرمی توخمەکانی ئیقلیدسە و لەوێدا بەم شێوەیە ھاتووە:
تیۆرمی جومگە — ئەگەر دوو لای سێگۆشەیەک بەپێی ڕیز لەگەڵ دوو لای سێگۆشەیەکی تر جووت بن و گۆشەی نێوان ئەم دوو لایە لە سێگۆشەی یەکەمدا گەورەتر بێت لە گۆشەی نێوان دوو لاکە لە سێگۆشەی دووھەم، ئەوا لای سێھەمی سێگۆشەی یەکەم، گەورەترە لە لای سێھەمی سێگۆشەی دووھەم.
پێچەوانەی ئەم تیۆرمەیش ڕاستە، واتە: ئەگەر دوو لای سێگۆشەیەک جووت بن لەگەڵ دووی لای سێگۆشەیەکی تر، و لای سێھەمی سێگۆشەی یەکەم، گەورەتر بێت لە لای سێھەمی سێگۆشەی دووھەم. ئەوا گۆشەی نێوان دوو لاکە لە سێگۆشەی یەکەمدا، گەورەترە لە گۆشەی نێوان دوو لاکە لە سێگۆشەی دووھەمدا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.