From Wikipedia, the free encyclopedia
تیروپشکی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢ بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بە جامی جیھانی و کەسایەتییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو لە شاری دەوحەی قەتەر. ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بەسەر ٨ کۆمەڵەدا دابەشکران، ھەروەھا ئاستی ھەڵبژاردەکانیش بەسەر چوار ئاست دابەشکرا ڕیزبەندی یەکەمی سەرجەم کۆمەڵەکان لە ھەڵبژاردە ئاست بەرزەکان پێکھاتووە کە لە ڕیزبەندی فیفا لە پلەی پێشەوەن جگە لە ھەڵبژاردەی قەتەر کە وڵاتی خانەخوێیە، ئاستی دووەمی ھەڵبژاردەکان لە پلەی ٨ بۆ ٢٨ پۆلین کران، ئاستی سێیەم لە پلەی ١٦ بۆ ٢٣ پۆلین کران، وە ئاستی چوارەم لە پلەی ٢٤ بۆ ٢٩ دانران.
سێ پلەی دیکە تەرخان کرا بۆ براوەی یاری نێوان کیشوەرەکان و یاری پاشکۆی یوفا.
ڕاکێشانی تیروپشکی جامی جیھانی بە زنجیرەی لە کۆمەڵی ئەی بۆ کۆمەڵی ئێچ دەستی پێکرد یەکەم یاری لە نێوان ھەڵبژاردەی قەتەر و ھەڵبژاردەی ئێکوادۆر لە کۆمەڵی یەکەم ئەنجام دەدرێت لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
ڕێوڕەسمی بەڕێوەچووونی تیروپشکی جامی جیھانی بەئامادەبوونی ٢٠٠٠ میوان بەڕێوەچوو، ھەریەکە لە کارلی لۆید، جێرمانی جێناس، سامانتا جۆنسۆ ئەرکی پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەیان بەڕێوەبردن. لەلایەن کافۆ (بەڕازیل)، لۆتەر ماتیۆس (ئەڵمانیا)، عادل ئەحمەد مەلالە (قەتەر)، عەلی دایی (ئێران)، بۆرا میلوتینۆڤیچ (سربیا/مەکسیک)، جەی جەی ئۆکۆچا (نیجیریا)، ڕابە مادجەر (جەزائیر) و تیم کاھیل (ئوسترالیا) تیروپشکەکان ئەنجام دران.
ھەڵبژاردەکان بە پێی دواین ڕیزبەندی فیفا بۆ ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان ئاستەکانیان دیاریکرا.[1][2]
Pot 1 | Pot 2 | Pot 3 | Pot 4 |
---|---|---|---|
قەتەر (51) (hosts)
بەڕازیل (1) بەلجیکا (2) فەڕەنسا (3) ئەرژەنتین (4) ئینگلتەرا (5) ئیسپانیا (7) پورتوگال (8) |
مەکسیک (9)
ھۆلەند (10) دانمارک (11) ئەڵمانیا (12) ئوروگوای (13) سویس (14) ویلایەتە یەکگرتووەکان (15) کرواتیا (16) |
سێنیگال (20)
ئێران (21) ژاپۆن (23) مەغریب (24) سڕبیا (25) پۆڵەندا (26) کۆریای باشوور (29) توونس (35) |
کامیروون (37)
کەنەدا (38) ئێکوادۆر (46) عەرەبستانی سعوودی (49) گانا (60) AFC–CONMEBOL play-off winner CONCACAF–OFC play-off winner UEFA Path A winner |
تێبینی:
١ | ٢ | ٣ | ٤ | |
---|---|---|---|---|
Group A | قەتەر | ئێکوادۆر | ھۆلەند | سێنیگال |
Group B | ئینگلتەرا | ئێران | ویلایەتە یەکگرتووەکان | UEFA Path A winner |
Group C | ئەرژەنتین | عەرەبستانی سعوودی | مەکسیک | پۆڵەندا |
Group D | فەڕەنسا | AFC–CONMEBOL play-off winner | دانمارک | توونس |
Group E | ئیسپانیا | CONCACAF–OFC play-off winner | ئەڵمانیا | ژاپۆن |
Group F | بەلجیکا | کەنەدا | مەغریب | کرواتیا |
Group G | بەڕازیل | سڕبیا | سویس | کامیروون |
Group H | پورتوگال | گانا | ئوروگوای | کۆریای باشوور |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.