پایتەختی ژاپۆن From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京 Tōkyō) بە ناوی فەرمی گەورە شاری تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京都 Tōkyō-to) پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە.گەورە شاری تۆکیۆ دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە و لە دیوی ڕۆژاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا ھەڵکەوتووە، لە ساڵی ١٨٦٨ی زایینییەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری، ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە.[1]
ڕووبەری پارێزگاکە ٦٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، حکوومەتی خۆجێیی پارێزگاکە شارەکەی دابەش کردووە بەسەر ٢٣ ناوچەوە یاخود گەڕەکەوە (بە ژاپۆنی: 区؛ شێوەی خوێندنەوەی "کوو") کە ئەمانیش دابەش دەبن بەسەر ٣٩ شارەوانی و دوو دوورگەی بچووک کە دەکەونە ڕۆژاوای پارێزگاکە.
ژمارەی دانیشتووانی گەورەترین ناوچەی پارێزگاکە ٨ ملیۆن کەسە و بەھەموو ناوچەکان و دوو دوورگەکەیشی ژمارەی دانیشتووانەکەیان دەگاتە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس وە ئەگەر ھەموو پارچە زەویەکانی دەوروبەری لەگەڵی ھەژمار بکرێت کە ڕووبەرەکەی نزیکی ١٠،٠٠٠ کیلۆمەتر دووجایە کە پێک ھاتوون لە کۆمەڵە شارۆچکەیەکی بچووک بچووک لەگەڵ سێ شاری گەورە کە ناوەکانیان (یوکوھاما، کاواساکی، چیبا)یە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە دەگاتە ٣٥ ملیۆن کەس بەمەش دەبێتە قەڵەباڵغترین ناوچە لەسەر ڕووی زەوی لە ڕووی دانیشتووانەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.