تۆپی وڵاتان
میمی ئینتەرنێتی بەرهەمھێندراویی ئازادە / From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆپی وڵاتان (بە ئینگلیزی: Countryball) ھەروەھا ناسراوە بە پۆڵەندباڵ (بە ئینگلیزی: Polandball) میمێکی ئینتەرنێتییە کە لە نیوەی دووەمی ٢٠٠٩ لە بەشی /int/ی وێبسایتی ئیمەیجبۆردی ئەڵمانیی Krautchan.net دەستی بە کار کرد. ئەم میمە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمیکە سەرھێڵەکان لە خۆ دەگرێتەوە کە تێیدا وڵاتەکان وەک کەسایەتییەکی گلۆڤەر نیشان دەدرێن و بە ئینگلیزیی شکاو قسە دەکەن و گاڵتە بە کڵیشە نەتەوەیییەکان و پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان دەکەن.