From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆپی دەست یارییەکی بە کۆمەڵە، یەکێکە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، لەم یارییەدا حەوت یاریزان یاری دەکەن کە یەکێکیان گۆڵپارێزە و ئەرکی پاراستنی گۆلی تیپەکەی خۆیە، سەرجەم یاساکانی ئەم یارییە لە لایەن ڕێکخراوی IHF داڕێژراون.[1]
تۆپی دەست | |
---|---|
لقی | وەرزشی بەکۆمەڵ، ball game |
دەسەڵات | International Handball Federation |
شوێنی دامەزران | ئەڵمانیا |
Regulated by | International Handball Federation |
کاتی دۆزینەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٥ |
ھاشتاگ | handball |
جێبەجێکار | handball player، handball coach، handball referee |
بەکاردەھێنێت | handball |
مێژوونووسان بیروڕای جیاوازیان لەبارەی سەرەتای سەرھەڵدانی یاری تۆپی دەستەوە ھەیە. بەشێکی زۆریان تیشک دەخەنە سەر ڕاھێنەری یاریی جومناستیکی دانیمارکی ھۆنگۆ نیلسن کە لە ساڵی ١٨٩٨ لە قوتابخانەی لاو درۆب مامۆستا بووە، بەڵام بیر و بۆچوونی دیکە ھەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە چیکۆسلۆڤاکییەکان لە ساڵی ١٩٠٢ یارییەکیان دەکرد بە ناوی (ئەزینا) و، قسەی دیکەش ھەن کە باس لە سەرھەڵدانی یارییەکە دەکەن لە ساڵی ١٩١٩ لە ئوکراینا، یانیش زۆرێکیان بڕوایان وایە ڕاھێنەری جومناستیکی ئەڵمانی ماکس ھیرز لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەم ئەو یارییەی دروست کربێت کە وەک ئامادەکاری و مەشق و خۆگەرمکردنەوە بە یاریکەرانی جومناستیکی کردووە.
بەڵام درێژیی یاریگای نێودەوڵەتی دەبێت پانی٢٠م و درێژی٤٠م بێت.
ھێڵی ناوەڕاست لە ھەردوو خاڵی ناوەڕاستی ھێڵی تەنیشتەکان بە یەک دەگەن. پاناییی ھەموو ھێڵەکانی یاریگا ٥سم جگە لە پاناییی ھێڵی گۆڵ کە ٨سم.
دوو گۆڵ لە ناوەڕاستی ھێڵی گۆڵ بۆ دەرەوە دادەنرێن کە دەبێت لەسەر بچەسپێنرێت واتە جووڵە نەکات و بەرزیی گۆڵ دەبێت دوو مەتر و پانایییەکەشی سێ مەتر بێت و لە دواوەشی بە تۆڕ داپۆشرێت بۆ ئەوەی ڕێگر بێت لە دەرچوونی تۆپ.
یاریی تۆپی دەست لە ئۆڵۆمپیاددا لە دوو گێم پێکدێت و ھەر گێمێکیش لە ٣٠ خولەک پێک دێت. لە نێوان گێمەکاندا ١٠ خولەک کاتی پشووە ئەگەر لە یارییەکی خول یا پاڵەوانییەتی بوو ئەگەر یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی ھات ئەوا دوو گێم زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی یاریەکە یەکلابکرێتەوە. کە ھەر گێمێکیش پێک ھاتووە لە ٥ خولەک و کاتی پشووش پێک دێت لە یەک خولەک گەر ھەر یەکسان بوون ئەوا دوو گێمی تریش زیاد دەکرێت کە ئەوانیش ٥ خولەکن گەر ھەر یەکسان بوون ئینجا پەنا دەبرێتە بەر لێدانی ٧ مەتری.
تۆپ: ئەو کەرەستەیەیە کە یاریزانان یاریی پێ دەکەن و بە ئامانجی سەرکەوتن لە یارییەکەدا خاڵ یان گۆڵی پێ تۆمار دەکەن. ھەروەھا، لە تۆپی دەستدا کۆمەڵە یاسایەک بۆ کێشی تۆپەکە ھەن و، ئەوانیش بەپێی تەمەنەکان دەگۆڕرێن. تۆپ دەبێت لە پێست دروست کرابێت و ڕووی دەرەوەی لووس و بریسکەدار نەبێت!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.