![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/5b/Thomas_Friedman_2005_%25285%2529.jpg/640px-Thomas_Friedman_2005_%25285%2529.jpg&w=640&q=50)
تۆماس فریدمان
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆماس فریدمان (بە ئینگلیزی: Thomas Friedman؛ لەدایکبووی ٢٠ تەممووزی ١٩٥٣ لە مینیسۆتا) ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئەمریکییە. فریدمان تایبەتمەندە بە سیاسەتی دەرەوە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کێشە ژینگەیییەکان و سێ جار خەڵاتی پولیتزەری بردووەتەوە.[1]
فریدمان لە ئێستادا دوو جار لە ھەفتەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەنوسێت. «سوپاس بۆ دواکەوتنت» ناوی کتێبەکەی فریدمانە، کە لە ٤٩٦ لاپەڕەدا لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ستراوس ڤێگیرۆ بڵاوکراوەتەوە.
ئەم کتێبە سەبارەت بە جیھانی ئەمڕۆیە و دەیەوێت ھێزە سەرەکییەکانی گۆڕان لەجیھاندا بناسێت و پێناسەی بکات و کاریگەرییان لەسەر گەل و کەلتوورە جیاوازەکان ڕوونبکاتەوەو، ئەوەی ئەو پێی وایە گونجاوترین بەھا و کاردانەوەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ھێزانە. ڕەخنە لە فریدمان گیراوە بەھۆی پشتگیریکردنی بۆ شەڕی عێراق و شازادەی جێنشین محەممەد بن سەلمان.[2]