تۆماس ئێدیسۆن
داھێنەر و بزنسمانی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆماس ئالڤا ئێدیسۆن (بە ئینگلیزی: Thomas Alva Edison) (١١ی شوباتی ١٨٤٧ – ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و بزنسمانێکی ئەمریکی بوو. کۆمەڵێک ئامێری داھێنا کە کاریگەریی زۆریان لەسەر مرۆڤایەتی ھەبوو، وەکوو: گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپی ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کە شێوەی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[1]
تۆماس ئالڤا ئێدیسۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | ١١ی شوباتی ١٨٤٧ میلان، ئۆھایۆ، ئەمریکا |
مەرگ | ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١ (٨٤ ساڵ) نییۆجێرسی، ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکی |
پەروەردە | وازی ھێناوە لە قوتابخانە |
پیشە | زانا، داھێنەر، بازرگان |
چالاکبوون | ١٨٧٧–١٩٣٠ |
ئایین | خوداپەرستی |
ھاوسەر | ماری ستیل وێڵ (١٨٧١–١٨٨٤) مینا میللەر (١٨٨٦–١٩٣١) |
مناڵ(ەکان) | ماریۆن ئیستێل ئێدیسن (١٨٧٣–١٩٦٥) تۆماس ئالڤا ئێدیسن ژر. (١٨٧٦–١٩٣٥) ویللیام لێسلی ئێدیسن (١٨٧٨–١٩٣٧) مادەلین ئێدیسن (١٨٨٨–١٩٧٩) چارڵز ئێدیسن (١٨٩٠–١٩٦٩) تیۆدۆر میللەر ئێدیسن (١٨٩٨–١٩٩٢) |
واژوو | |
تۆماس ئەدیسۆن لە میلان، ئۆھایۆ لەدایکبوو و ھەروەھا لە پۆرت ھورۆن لە میچیگان گەورە بوو. حەوتەم و دوایین منداڵی ساموێڵ ئۆدگین ئەدیسۆن ژز. (لەدایکبووی ١٨٠٤–١٨٩٦ مارشاڵ تاون، نۆڤا سکۆتیا، کەنەدا) و نانسی ماتیوز ئێللیۆت (تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن.