![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/70/King_Tut_Burial_Mask.jpg/640px-King_Tut_Burial_Mask.jpg&w=640&q=50)
توت عنخ ئاموون
From Wikipedia, the free encyclopedia
توت عنخ ئاموون یەکیک لە ئەندامانی بنەماڵەی فیرعەونەکانی میسر لە نێوان ساڵانی ١٣٣٤پ.ز بۆ ١٣٢٥ پ.ز فەرمانڕەوایەتیی کردووە. کوڕی ئەخناتوونە و بە بەناوبانگترین فیرعەون دادەنرێت. لە تەمەنی گەنجی دەمرێت و لە دۆڵی پاشاکان بە خاک سپێردرا.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/70/King_Tut_Burial_Mask.jpg/640px-King_Tut_Burial_Mask.jpg)
ساڵی ١٩٢٢ لەلایەن زانای دێرینەناسی بەریتانی ھاوارد کارتەر، مەزارگاکەی دەدۆزرێتەوە دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر لە دۆزینەوەی ئەم مەزارگایە بە ڕوداوێکی مێژوویی دادەنرێت و دەنگدانەوەیەکی جیھانی لێکەوتەوە.