تسیتسێرناکابەرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
تسیتسێرناکابەرد (بە ئەرمەنی: Հայոց ցեղասպանության զոհերի հուշահամալիր)یادگاری فەرمی ئەرمینیایە کە تایبەتە بە قوربانیانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان (جینۆسایدی ئەرمەنییەکان) کە لە ساڵی ١٩٦٧ لەسەر گردی تسیتسەرناکابەرد لە یەریڤان دروست کراوە. ھەموو ساڵێک لە ٢٤ی نیسان، ڕۆژی یادی جینۆسایدی ئەرمەنەکان ھەزاران ئەرمەنی لە یادگارییەکە کۆدەبنەوە و یادی قوربانیانی ئەو جینۆسایدە دەکەنەوە. ئەو خەڵکەی لە تسیتەرناکابەرد کۆدەبنەوە لەبەر ڕێزگرتن لە ھەموو ئەو کەسانەی کە لە جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا گیانیان لەدەستداوە، گوڵی تازە دادەنێن. بەدرێژایی ساڵان لە سەرانسەری جیھانەوە کۆمەڵێک سیاسەتمەدار و ھونەرمەند و مۆسیقاژەن و وەرزشوان و کەسایەتییە ئایینییەکان سەردانی ئەو یادگارییەیان کردووە.
زانیاریی خێرا تسیتسێرناکابەرد, دامەزران ...
تسیتسێرناکابەرد | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ |
ناو بە زمانی فەرمی | Ծիծեռնակաբերդ |
بەڕێوەبەر | Hayk Demoyan |
وڵات | ئەرمەنستان |
دابەشکاریی کارگێڕی | یەریڤان، ناوچەی کێنترۆن |
پۆتانی شوێن | ٤٠°١١′٩″N ٤٤°٢٩′١٧″E |
بابەتی سەرەکی | کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان |
نژیاروان | ئارسەر تارخانیان |
ڕێکەوتی کردنەوە | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨ |
باری کەلەپووری | مۆنۆمێنتی میراتی کولتووری لە ئەرمەنستان |
ناونیشانی ئیمەیڵ | mailto:info@genocide-museum.am |
وێبگە | http://www.genocide-museum.am/ |
Directions | Ծիծեռնակաբերդի զբոսայգի |
دایخە