From Wikipedia, the free encyclopedia
ترمزی، ئەبو عیسا محەممەد کوڕی عیسا کوڕی سوورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە سەرەتاکانی سەدەی سێی کۆچی ھاتووەتە دنیاوە، لە ساڵی ٢٠٩ک لە ترمز لە ئاسیای ناوەڕاست.
ترمزی | |
---|---|
الترمذی, محمد بن عيسى | |
لەدایکبوون | ٨٢٥ Termez |
مەرگ | ٨٩٢ (بە تەمەنی ٦٧
) Termez |
پیشە | فەرموودەوان، دادوەر، پێشنوێژ |
کارەکان | Al-`Ilal Al-Kubra، Khatm al-Awliya'، سونەنی ترمزی، شەمائیل محەممەدییە |
ئەبو عیسا محەممەد کوڕی عیسا کوڕی سوورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە دایکبووە لە ساڵی ٢٠٩ک لە گوندی بوغ سەر بە شارۆچکەی ترمز کە دەکەوێتە ئۆزبەکستانی ئێستاوە و چەندین شوێن گەڕاوە بە دوای زانستدا لەوانە عێراق و حیجاز و خۆراسان، کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٢٧٩ک. خاوەنی کتێبی بەناوبانگی سونەنی ترمزییە.
زانایانی ئیسلام ستایشێکی زۆری ترمزییان کردووە، بۆ نموونە؛
سەردەمی ترمزی سەردەمی ڕاپەڕینی زانستی بوو، سەردەمی گەڕان بوو بە دوای فەرموودەدا، ئیمام ترمزی گەڕا بە دوای فەرموودەدا، و لای ژمارەیەک زانا خوێندویەتی لەوانە، سوەیدی کوری نەسر، و قوتەیبە کوری سەعید، و ئەبومەسعەب ئەحمەد کوڕی ئەبوبەکر زوھری، و عەلی کوری حیجری مزوری… و ئەوانی تر.
ئەوانەی لە ترمزییەوە زانستەکان بە تایبەتی فەرموودەوانی فێربوون، ئێجگار زۆرن، لەوانە ئەبوحامید ئەحمەد کوری عەبدوڵڵا، و ھەیسەم کوڕی کولەیبی شامی، و ئەحمەد کوڕی یوسفی نەسەفی، و ئەبولحارس ئەسەدی کوڕی حەمدەوەی… و ئەوانی تر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترمزی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.