گۆرانیبێژی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
تاھیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی (ناسراو بە تایەر تۆفیق؛ بە کوردیی باکووری: Tahîr Tewfîq) گۆرانیبێژێکی کورد بوو.
تایەر تۆفیق نازناوی بنەماڵەکەی شێخانییە.[1] لە ساڵی ١٩٢٢ لە شاری کۆیە لە گەڕەکی بەفری قەندی ھاتووەتە دونیاوە.[2] لە ساڵى ١٩٢٩ لە تەمەنی ۷ ساڵیدا باوکی بردوویەتی بۆ حوجرەی (مەلای ڕەش) و لەوێ خوێندنی قورئانی تەواو کردووە.[3] ھەر لەوێشەوە فێری ئەلف بێی کوردی و عەرەبی بووە.[4] لە ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە خوێندنگای سەرەتایی و لەبەر زیرەکیی لە پۆلی دووەم دادەنرێت و تاکو پۆلی سێیەمی ناوەندیی خوێندووە. لە ساڵى ١٩٣٦ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا کە لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەھرەی گۆرانیبێژیی ھەبووە و مامۆستاکانی ھانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێت.[5] لە ساڵانی ١٩٤٢ – ١٩٤٣ بەھۆى گرانى و ھەژارییەوە دەست بەرداری خوێندن دەبێت و لە شارەوانی کۆیە دەبێتە کرێکار ماوەیەکیش لەگەڵ حەمە تەیاری حەمە فەندی بە فەرمانبەری چووەتە بەسڕە.[6] لە ساڵی ١٩٤٥ دەچێتە ئێستگەی ڕادیۆی بەغدا حەفتانە بۆ نیو سەعات گۆرانی دەڵێت، بۆ یەکەم جاریش گۆرانی (ئەی لە گورێ لە سۆرە گورێ) و بەستەی (کراس زەردێ)ی تۆمارکردووە و بڵاوی کردووەتەوە. تایەر لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٦ دەگەڕێتەوە ھەولێر و دەبێتە فەرمانبەر بە کاتبی ناحیەی سیدەکان. لە ساڵی ١٩٥٧ دەچێتەوە بەغدا و لە دوای شۆڕشی ١٤ی تەممووز ١٩٥٨ دەگەڕێتەوە کۆیە. ساڵی ١٩٧٥ ژیانی ھاوسەریی پێک ھێناوە و خاوەنی پێنج کوڕە بەناوەکانی ( سروود، سامان، سەنگەر، ماردین و ڕابەر).[7] تایەر لە ساڵی ١٩٨٠ تووشی پاڵە پەستۆی خوێن و شەکرە دەبێت چەند جاریش بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی چووە بۆ دەرەوەی ووڵات بەڵام بێ سوود بووە.
تایەر تۆفیق لەسەرەتای ژیانی ھونەریدا کەوتووەتە بەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێھاتووەکانی ئەوسای کۆیە وەک سێوە و مەلا ئەسعەد و سوودێکی زۆریشی لە ھونەرمەند ئەحمەدی حەمە مەلا وەرگرتووە، بەڵام کاتێک کە بازووی ھونەری گۆرانی گوتنی بەھێز بووە، ھەوڵی داوە دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبێ و لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابووردووەوە بووەتە گۆرانیبێژێکی خاوەن دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی.[8]
لە بەناوبانگترین گۆرانیی «شیرن بەھارە» کە ھۆنراوەی ئیبراھیم ئەحمەدە و بە یەکێک لە بەچێژترین گۆرانییە کوردییەکان دادەنرێت.[9]
تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٤٥ەوە بووەتە سەر دەستەی مەقامبێژانی سەر شانۆی ئاھەنگەکانی نەورۆزی کورد و گەلێک گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەکەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام کردووە، و تایەر خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی دڵکێش بووە و باشترین دەقی شاعیرە مەزنەکانی کوردی بۆ ئاوازەکانی ھەڵبژاردووە.[10]
تایەر تۆفیق شیعری شاعیرانی زۆری کردووە بە گۆرانی، وەکوو:
و شاعیریرانی تر وەکوو : مستەفا بەگی کوردی، سافیی ھیرانی، تایەر بەگی جاف، عوسمان عەونی، ھەژار، ھێمن، گۆران، مەدھۆش، دڵدار، دڵزار، مەجید ئاسنگەر، بێخود، و شارەزا.
تایەر تۆفیق بەھونەرمەند و کەسێکی خاوەن ھەڵوێستی نیشتمانی ناسراوە و لەھیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا گۆرانی بۆ کاربەدەستانی میریی نەوتووە و ھەموو گۆرانییەکی بۆ کورد و بۆ شادکردنی دڵی ھونەردۆستانی چڕیوە.[11]
لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٧ لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[12] تەرمەکەی لە شاری کۆیە لە گۆڕستانی غەریبان بە خاک سپێردرا.[13] ڕۆژی کۆچی دواییشی بە ڕۆژی ھونەر ناسێنراوە لە کۆیە.[14]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.